16 داواکراو دەستگیرکران

3 ساڵ لەمەوپێش



 

هاوڵاتى

، ئه‌مڕۆ سێشەممە دەستگیرکردنی 16 داواکراوی له‌ به‌غدا ڕاگەیاند کە نێوانیاندا سێ تۆمەتباری تیرۆر هه‌ن.

شانه‌ی ڕاگەیاندی ئەمنی عێراق لە راگەیەندراوێکدا کە  ئاژانسی هەواڵی عێراق بڵاویکردۆتەوە، رایگه‌یاندووە، هێزە ئەمنییەکانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا و دەزگا هەواڵگرییەکان بە هەوڵی هەواڵگری چڕوپڕ بەردەوامن لە ئۆپەراسیۆنە چالاکەکانیان بەپێی زانیاری ورد، هێزێکی لیوای 24ی فیرقەی 6ی پیادە، هاوئاهەنگی لەگەڵ دەزگای هەواڵگری ئەبوغرێب و خانەی دژە تیرۆر، دوای چاودێریکردنی ئامادەبوونیان لەناوچەی شەهیدان لەرۆژئاوای بەغدا، دوو تۆمەتباریان بەپێی مادەی 4 / 1 دەستگیرکرد".

وتیشی، هێزێکی لیوای 1، فیرقەی 1، پۆلیسی فیدراڵی لە ناوچەی نەهرەوانی باشوری بەغدا توانیویانە تۆمەتبارێکی دیکە دەستگیر بکەن.

ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، مەفرەزەیەکی دەزگای هەواڵگری عێراق بە یاوەری هێزێکی لیوای 15 و پۆلیسێکی فیدراڵی و مەفرەزەیەکی ئاسایشی گەشتیاری، سێ ئەندامی داواکراوی ئاژانسەکەیان لە ناوچەی ئەلسەعدوون لە ناوەڕاستی بەغدا دەستگیرکردووە.

جگە لە دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک بە دزی و یەکێکی تر لە بەکارهێنەرانی ماددە هۆشبه‌ر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە فرقەی یەکی پۆلیسی فیدراڵی.

وتیشی، فرقەی 11ی پیادە هەروەها هەشت داواکراوی دەستگیرکردووە بە پێی ماددە یاساییە جۆراوجۆرەکان، لەوانە تۆمەتباران بە برەودان و بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر لەکاتی دەستبەسەرداگرتنی چەکی بێ مۆڵەت لە ڕۆژهەڵاتی بەغدا.

رونیكرده‌وه‌، دەستگیرکراوەکان و کەلوپەلە دەست بەسەرداگیراوەکان ڕادەستی دەسەڵاتی په‌یوه‌ندیدار كراون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار