وەزیری ناوخۆ: هەموو رێککارێک دەگرینەبەر بۆ رەخساندنی کەشێکی ئارام لە هەڵبژاردنەكان

3 ساڵ لەمەوپێش



 

هاوڵاتى

وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند:" هەموو رێککارێک دەگرنەبەر بۆ رەخساندنی کەشێکی ئارام و گونجاو بۆ هەڵبژاردن و دەشڵیت، جەخت لە هەڵبژاردنێکی ئازاد و پاک دەکەینەوە". 

 ئه‌مرۆ  سێ شه‌ممه‌ 28ی ئه‌یلولی 2021 رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە تویتێکدا کە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردووەتەوە و رایگەیاندووە، وەک حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ ئەوەی جەخت لە هەڵبژاردنێکی ئازاد و پاک دەکەنەوە، هەموو رێککارێک دەگرینەبەر بۆ رەخساندنی کەشێکی ئارام و گونجاو بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن.

ئەوەشیخستۆتەڕوو، ''سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی کۆمیتەی باڵای ئەمنی هەڵبژاردنی بۆ پێداچوونەوە بە پلانەکانی ئاسایش و ئەمنی و رێککارەکان کردووە، بۆ رۆژی هەڵبژاردن.''

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار