‌مردنى سه‌رۆک کۆمارى پێشووترى ئێران راگه‌یه‌ندرا

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى
سه‌رۆک کۆمارى پێشوترى ئێران له‌ ته‌مه‌نى 89 ساڵیدا له‌ پاریسى پایه‌ختى فه‌ڕه‌نسا گیانى له‌ده‌ستدا.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 9ى تشرینى یه‌که‌مى 2021، ئه‌بو حه‌سه‌ن به‌نى سه‌در، سه‌رۆک کۆمارى پێشوترى ئێران له‌ یه‌کێک له‌ نه‌خۆشخانه‌ى پاریسى پایته‌ختى فه‌ڕه‌نسا به‌هۆى نه‌خۆشییه‌وه‌ له‌ ته‌مه‌نى 89 ساڵیدا گیانى له‌ده‌ستدا.

به‌نى سه‌در دواى ئه‌وه‌ى له‌ ساڵانى سه‌ره‌تاى شه‌ڕى ئێران و عێراق له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانى کۆمارى ئیسلامى ئێرانه‌وه‌ به‌ خیانه‌تى تۆمه‌تبار کرا، پۆسته‌که‌ى به‌جێ هێشت و له‌وکاته‌وه‌ به‌ یه‌کێک له‌ سه‌رکرده‌ ئۆپۆزسیۆنه‌کانى ئێران له‌ تاراوگه‌ ناو ده‌برێت.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار