هەپەگە: سێ‌ سەبازی توركیا كوژران

3 ساڵ لەمەوپێش



 

هاوڵاتى 

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە ڕایگەیاند:" گەریلاکانیان لە ئاڤاشین چالاکیی بەزەبریان دژی سوپای تورک ئەنجامداوە و بەلایەنیکەمەوە لەو چالاکییەدا سێ داگیرکەر سزادراون.

ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە زانیاریی لەسەر چالاکیی گەریلاکان لە ناوچەی ئاڤاشین و هێرشە ئاسمانییەکانی سوپای تورک بڵاوکردەوە.

هەپەگە ڕایگەیاندووە گەریلاکانیان لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی هەڵۆکانی زاگرۆسدا ڕۆژی ١١ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٠٩:٠٠ لە قەڵای بەدەوێ چالاکییان لەدژی سەنگەرێکی تۆپهاوێژی داگیرکەران ئەنجامداوە. لە ئەنجامدا سێ داگیرکەر سزادراون و چەکێکی تۆپهاوێژ و سەنگەرەکەش خاپوورکراون، دوای چالاکییەکەش دەوڵەتی تورک بە ئۆتۆمبێلی مەدەنی کوژراوەکانی لە ناوچەکە گواستووەتەو.

هەپەگە ئاماژەی بەوەشکردووە، کە ئەو چالاکییە بۆ یادکردنەوەی شەهید جومالی چۆروم ئەنجامدرا، کە بەهۆی هێرشی چەکی کیمیاییەوە شەهیدبووە و هەروەها بۆ تۆڵەی شەهیدانی وەرخەل-یش بووە.

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەی هەپەگەدا ئەوەش خراوەتەوەڕوو، کە فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک ڕۆژانی ١١ و ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ پێنج جار ناوچەکانی چیای ڕەش، دۆڵی هەڤاڵ جومعە، چەمی لۆلان، سنین، گردی مۆزەلا و ناوچەی وەرخەل بۆردوومانکردووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار