كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی: به‌دوای ئاشكراكردنی ساخته‌كارییه‌وه‌ین

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى 

كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان ڕایگەیاند:" له‌ هیچ ده‌نگێكی خۆمان خۆش نابین و ده‌نگده‌ره‌كانمان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه‌ سازش لە هیچ ده‌نگێكی خۆمان ناکەین و به‌دوای ئاشكراكردنی ساخته‌كارییه‌وه‌ین.

ئەمڕۆ چوارشەممە 13ی تشرینی یەکەمی 2021، كۆمەڵی دادگەریی كوردستان رایگەیاند، گومانیان لە ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردن هەیە، شاندێک دەنێرنە بەغدا و "بەڵگەی ساختەكاریی پێشكەش دەكەین".

باسلەوەشکراوە، '' له‌ هیچ ده‌نگێكی خۆمان خۆش نابین و ده‌نگده‌ره‌كانمان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه‌، دەنگەکانیان بۆ دەگیرینەوە و سازشی لێ ناکەین، بۆ  ئەو مەبەستەش شاندێک دەنێرنێرینە بەغدا.''

10ی تشرینی یەکەمی 2021، دەنگدانی گشتی لە هەڵبژاردنی پێشوەختی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچو، دوای ئەوەی كۆمسیۆنی بالای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئەنجامی بەرای هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراقی ڕاگەیاند، بەپێی ئەنجامە بەراییەكان كۆمەڵی دادگەری یەك كورسی بەدسەتهێناوە.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار