مەسرور بارزانی: لەگەڵ مستەفا کازمی لەبارەی دۆخی کەرکووک رێککەوتین
.jpg)
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند:"لەگەڵ مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لەبارەی رەوشی ئەم دواییەی کەرکووک رێککەوتوون و "پێشوازیم کردووە لە بڕیاری ئازادکردنی دەستگیرکراوەکان".
ئەمڕۆ چوارشەممە 13ی تشرینی یەکەمی 2021، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا نووسیویەتی" لەگەڵ سەرۆکوەزیران مستەفا کازمی، لەبارەی رەوشی ئەم دواییەی کەرکووک و پێویستی گەڕاندنەوەی ئاشتی قسەمکرد. رێککەوتین لەسەر گرنگی ئاسایشی تاک بۆ هەموو کەرکووکییەک، هەروەها پێشوازیم لە بڕیارەکەی کرد بۆ ئازادکردنی هەموو ئەوانەی دەستگیرکراون".
مەسرور بارزانی نووسیویەتی" رێککەوتین بۆ ئەوەی لە پەیوەندییەکی نزیکدابین لەبارەی ئەم پرسە".
شەوی دووشەممە 11-10-2021 لیوای 61 چوونە گەڕەکی رەحیماوا و 10 کەسیان دەستگیر کرد و دواتر بە کەفالەت ئازاد کران، بەڵام لە بەیانیی رۆژی سێشەممە 12-10-2021 لە فولکەی ئیخوان بڵاوەیان بە هێز کرد و شەقامە سەرەکییەکەیان داخست. هەروەها دواتریش لە ئێوارەی هەمان رۆژ چەند بازگەیەکیان دانا و 71 گەنجیان دەستگیر کرد و مۆبایلیان لە بەشێکی خەڵکیش وەرگرتووە.

