کارکردن بە ناسنامەى بارى شارستانى ڕادەگیرێت

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى 

وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند:"هەر کات رێژەیەکى زۆر لە هاوڵاتیان بوونە خاوەن کارتى نیشتیمانى، کارکردن بە ناسنامەى بارى شارستانى رادەگیرێت".

​ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 14ی تشرینی یه‌كه‌می 2021 خالید مەحنا، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڵاویکردەوە، بەڕێوەبەرایەتییەکانی رەگەزنامە بەبەردەوامی کار دەکەن بۆ راییکردنی مامەڵەى هاوڵاتیان بۆ دەرهێنانى کارتى نیشتیمانى.

ئاماژەی بەوەشدا ''هەر کاتێك ژمارەیەکی بەرچاوی هاوڵاتییان بوونە خاوەنی کارتی نیشتیمانی، کارکردن بە ناسنامەی باری شارستانی رادەگیرێت".

مەحنا باسی لەوەشکرد، بەپێی زانیاری و لێکدانەوەی شارەزایانی وەزارەت چاوەڕواندەکرێت ژمارەیەکی بەرچاوی هاوڵاتییان مامەڵەی کارتی نیشتیمانی ئەنجامبدەن و ببنە خاوەنی ئەو کارتە.

کارتی نیشتیمانی تەنھا جێگای "رەگەزنامە و ناسنامەی باری شارستانی" دەگرێتەوە، ئەم کارتە لەرۆژی دەرچوونیەوە بۆ ماوەی ١٠ ساڵ کاری پێ دەکرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار