وەفدێكی بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبان سەردانی تورکیا دەکات

3 ساڵ لەمەوپێش



 

هاوڵاتى

وەفدێكی بزووتنەوەی تاڵیبان بەمەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ کاربەدەستانی تورکیا، سەردانی ئەنقەرە دەکات.

بڕیارە وەفدەکەی تاڵیبان پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 14ی تشرینی یەکەمی 2021، بگاتە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە میدیاکانی تورکیا بڵاوکراونەتەوە، ئەمیرخان موتەقی، بریکاری وەزیری دەرەوەی ئەفغانستان، سەرۆکایەتی وەفدەکەی تاڵیبان دەکات.

مەولوود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا رۆژی سێشەممە 12ی تشرینی یەکەمی 2021 رایگەیاند، بەنیازن لە قۆناغی داهاتوودا لەگەڵ چەند وەزیرێکی دیکەدا سەردانی شاری کابول بکەن.

هێزەکانی تورکیا لە چوارچێوەی هاوپەیمانی ناتۆ چوونە ئەفغانستان و یارمەتی هێزەکانی ئەفغانستانیان دەدا بۆ رووبەڕووبوونەوەی چەکدارانی تاڵیبان، بەڵام دوای ئەوەی لە مانگی ئابی ئەمساڵ تاڵیبان دەستی بەسەر کابوولی پایتەختدا گرت. هێزەکانی تورکیا ناچاربوون وڵاتەکە جێبهێڵن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار