وتەبێژی بەنزینخانەكان: بەنزینەکەی بەغدا گەیشت و نرخی ٦٩٠ دینارە

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وتەبێژی بەنزینخانەكانی شاری سلێمانی  ڕایگەیاند:" ئەمڕۆ بەنزینەکەی حكومەتی عێراق گەیشتەوە پارێزگای سلێمانی و بڕیارە نرخی یەك لیتر بە (٦٩٠) دینار دابەشبکرێت". 

ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ 25ی تشرینی یه‌كه‌می 2021، بەهمەن شێخ قادر وتەبێژی بەنزینخانەكانی شاری سلێمانی بە میدیاکانی ڕاگەیاند" ئەمڕۆ دووشەممە جارێكی دیكە لەسەر داوای وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بەنزینەكەی بەغداد ڕەوانەی سلێمانی كراوەتەوە". 

ئاشکراشیکرد: بەنزینەكەی بەغداد بەهەمانشێوەی پێشوو بە نرخی ٦٩٠ دینار بەسەر شۆفێراندا دابەشدەكرێت و لە ١٠ بەنزینخانەی شارەكە دەستدەكەون.

ڕۆژی ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ کەمال ئەتروشی وەزیری سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندبوو" رێككەوتنێكی لەگەڵ بەغدا كردووە بۆ كڕینی بەنزین و لە قۆناغی یەكەمدا زیاتر لە یەك ملیۆن لیتر بەنزین بۆ هەرێمی كوردستان ڕەوانە دەکرێت، دواتر ئەو رێژەیە زۆر زیاتر دەبێت". 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار