هەپەگە: دوو سەرباز سزادران

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

هێزەکانی پاراستنی گەل رایگەیاند:" لە قڵابان و ئاڤاشین لە چالاکی هێزەکانی گەریلادا دوو داگیرکەر سزادران".

ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ 25ی تشرینی یه‌كه‌می 2021، ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، رایگەیاند: لە رۆژی ٢٢ی ئەم مانگە هێزەکانی یەژا ستار لە ناوچەی قلابان لە شرناخ کامیۆنێکی سوپای تورکی داگیرکەریان کردە ئامانج و تیادا داگیرکەرێک سزا دراو یەکێکی دیکەش بریندار بوو.

ئاماژەی بە چالاکیەکانی گەریلا کردووە، لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێڕی بازی زاگرۆس و دەڵێت: لە ٢٤ی مانگدا لە ناوچەی زاپ بە هۆی گوشاری هێزەکانمانەوە هێلی کۆپتەرێک ناچار بوو بەرەکانی شەڕ بەجێ بهێڵێت و دوور بکەوێتەوە. هەر هەمان ڕۆژ لە هەرێمەکانی ئاڤاشین بە نیشانشکێن لە گردی شەهید عەلی داگیرکەرێک سزادرا.

هەپەگە ئەوەشی ڕوونکردووەتەوە، لە گردی قارتال و وەرخەلی لە ٢٣ی مانگدا سوپای تورکی داگیرکەر بە چەکی کیمیایی هێرشیان کردە سەر گردی کارتاڵ، دوای بۆردومان هەوڵیاندا بچنە ناوچەکە، بەڵام تەواوی ڕۆژەکە شەڕ لە نێوان گەریلا و داگیرکەراندا بەردەوام بوو، لە ئەنجامدا داگیرکەران نەیانتوانی ئامانجەکەیان بهێننەدی.

ئاماژەی بەوەشکردووە کە لە ڕۆژی ٢٤ی مانگدا سوپای تورک چوارجار چەکی کیمیایی بەکارهێناوە دواتر هەوڵیانداوە بەرەوپێش بچن، بەڵام هێزەکانمان چوارجار لە داگیرکەرانیاندا، لە دوو درۆنیشیاندا کە ڕوویان لە ناوچەکە کردبوو.

لە بارەی چالاکیەکانی ئەمڕۆشەوە هەپەگە ڕایگەیاندووە، بەیانی ئەمڕۆش جارێکی دیکە سوپای تورکی داگیرکەر بە چەکی کیمیایی هێرشی کردووەتە سەر گردی کارتاڵ و شەڕێکی قورس لەو ناوچەکەدا بەردەوامە.

ئاماژەی بە هێرش و بۆردومانەکانی ٢٤ کاتژمێری رابردوو کردووە کە تیایدا لەچەند شوێنێک چەکی کیمیایی بەکارهێناوە و لە هەرێمی زاپیش فڕۆکە بۆردومانی کردووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار