پارێزگاری هه‌ولێر: ده‌بێت هه‌ر بریكارێكی دابه‌شكردنی غاز پۆلیسێكی له‌گه‌ڵ ده‌بێت

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
پارێزگاری هه‌ولێر رایگەیاند:" ده‌بێت غاز به نرخی دیاریكراوی خۆی بگاته ماڵان، بۆ ئه‌مه‌ش هه‌ر بریكارێكی دابه‌شكردنی غاز پۆلیسێكی له‌گه‌ڵ ده‌بێت".
ئەمڕۆ سێشه‌ممه 26ی تشرینی یه‌كه‌می 2021، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند:" ده‌بێت غاز به نرخی دیاریكراوی خۆی بگاته ماڵان، بۆ ئه‌مه‌ش هه‌ر بریكارێكی دابه‌شكردنی غاز پۆلیسێكی له‌گه‌ڵ ده‌بێت، رێگه‌ش به گرانكردنی غاز ناده‌ین، ئاماژه‌ی ئه‌وه‌ش كرد، چه‌ندین بریكار رێكاری یاساییان به‌رامبه‌ر گیراوه‌ته‌به‌ر، كه غازیان به گران فرۆشتبوو".
ئومێد خۆشناو وتی: تا راده‌یه‌كی زۆر باش دۆخه‌كه كۆنتڕۆڵ كراوه و له‌سه‌ر خه‌تین له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمپانیایه‌ی غاز ده‌گه‌یه‌نێته شاره‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی رێژه‌كه‌ی به‌رز بكه‌نه‌وه، به‌ڵام دڵنیایی ده‌ده‌مه هاووڵاتیان، كه شتێك نییه به‌ناوی قه‌یرانی غاز، ئه‌وه‌ی هه‌یه، چاككردنه‌وه‌ی كێڵگه‌ی كۆرمۆر بووه و رێژه‌ی گه‌یاندنی غاز بۆ هه‌ولێر كه‌می كردبوو، كه ببووه هۆی ئه‌وه‌ی نرخه‌كه‌ی به‌رزببێته‌وه.
وتیشی: چه‌ندین بریكاری دابه‌شكردنی غاز به هۆی به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی غاز، رێكاری یاساییان به‌رامبه‌ر گیراوه‌ته به‌ر، ئێمه پێداگرین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌بێت هه‌ر بتڵێكی غاز به 8500 دینار بگاته ماڵان و له نزیكه‌وه‌ش چاودێری ده‌كه‌ین و هه‌ر بریكارێكیش پۆلیسێكی له‌گه‌ڵ ده‌بێت.
پارێزگاری هه‌ولێر ئاشكرای كرد، له رابردوودا به‌شی هه‌ولێر له غاز به ته‌واوه‌تی نه‌هاتووه، به‌ڵام له هه‌وڵی ئه‌وه‌داین ئه‌و رێژه‌یه به‌رزبكرێته‌وه و ره‌وشه‌كه ئاسایی ببێته‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی نرخه‌كه‌ی به‌رزبكرێته‌وه و به‌هه‌مان نرخی پێشووی غاز بگاته ماڵان.
سه‌باره‌ت به گرانبوونی به‌نزین، پارێزگاری هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئه‌و به‌شه به‌نزینه‌ی له به‌غداوه بۆ هه‌ولێر ده‌هات، كه‌می كردبوو، ئێستا ئه‌و بڕه زیاد ده‌كرێت و ده‌بێت رۆژانه یه‌ك ملیۆن لیتر به‌نزین بگات و به‌سه‌ر به‌نزینخانه‌كاندا دابه‌شبكرێت، وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان چاودێری دابه‌شكردنی ده‌كه‌ن.

