حكومەت له‌سه‌ر گرانبونى سوته‌مه‌نى كۆده‌بێته‌وه

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم ئه‌مڕۆ كۆده‌بێته‌وه‌و له كۆبونه‌وه‌كه‌دا سێ ته‌وه‌ر باس ده‌كرێت یه‌كێكیان گرانبونى سوته‌مه‌نى و هه‌وڵه‌كانى حكومه‌ته بۆ چاره‌سه‌ركردنى.
ئەمڕۆ چوارشه‌ممه 27ی تشرینی یه‌كه‌می 2021، فه‌رمانگه‌ى میدیا‌و زانیارى حكومه‌تى هه‌رێم ڕاگه‌یه‌ندراوێكى له‌باره‌ى كۆبونه‌وه‌كه بڵاوكردۆته‌وه كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تى، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت ئەنجام دەدات.
لە کۆبوونەوەکەدا ئەم بابەتانەی خوارەوە دەخرێنە بەر باس و گفتوگۆ:
یەکەم: خستنەڕووی ڕاپۆرتی وەزارەتی کارەبا سەبارەت بە هەنگاو و پڕۆژەکانی وەزارەت لە بواری ڕێکخستنەوەی کەرتی کارەبای نیشتیمانی لە هەرێمی کوردستان (بەرەوپێشچوون و ئاستەنگەکان)، و پڕۆژەی تایبەت بە هاوبەشیپێکردنی کەرتی تایبەت لە قۆناغەکانی دابەشکردن و گواستنەوەی کارەبا و کۆکردنەوەی داهاتی کارەبا.
دووەم: خستنەڕووی ڕاپۆرتی وەزارەتی تەندروستی سەبارەت بە دوا ئامارەکانی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێم و ڕێژەی کوتانی هاووڵاتیان بە ڤاکسین بە تایبەتیش فەرمانبەران و مامۆستایان، لەگەڵ خستنەڕووی بڕیارەکانی دوا کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا.
سێیەم: خستنەڕووی بابەتی گرانبوونی نرخی سووتەمەنییەکان لە هەرێمی کوردستان و دوا هەوڵەکانی وەزارەتی سامانە سروسشتییەکان بۆ چارەسەرکردنی ئەم بابەتە و هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی نەوتی فیدڕاڵ لەم بوارە.
هه‌وڵه‌كانى حكومه‌ت له ڕابردوو بۆ چاره‌سه‌رى دۆخى سوته‌مه‌نى ته‌نها له‌ڕێگه‌ى وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق بوه‌و داواكراوه به‌غدا ڕێژه‌یه‌ك به‌نزین هه‌نارده‌ى هه‌رێم بكات

