هەڤاڵ ئەبوبەکر: میكانیزمی زیادكردنی داهات لەپێناو دابەشكردنی موچە دەگیرینەبەر
.jpg)
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند:" لەگەڵ وەزیری دارایی گفتوگۆ كراوە بۆ رێكخستنەوەی داهاتی سنوری پارێزگای سلێمانی لە پێناو باشتركردن و خێراتركردنی سیستمی دابەشكردنی موچەی فەرمانبەرانی پارێزگاكە".
ئەمڕۆ پێنجشەممە 28ی تشرینی یەکەمی 2021 هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگادا، پێشوازیکرد لە ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەفدێک
هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لەفەیسبوكی تایبەتی خۆی ڕایگەیاند:" لە دیدارێکدا گفتوگۆ لەسەر پێداویستیی فەرمانگا پەیوەندیدارەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و میکانیزمەکانی باشترکردن و زیادکردنی داهات لەپێناوی دابینکردنی موچەو خزمەتگوزارییە گشتییەکاندا، کران".
ئەمە لەكاتێکدایە پێشتر وەزیری دارایی ئاوات شێخ جەناب رایگەیاند:" بەشێكی زۆری دواكەوتنی دابەشكردنی موچە پەیوەندی بە نەگەڕاندنەوەی داهاتی سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجەوە هەیە".
پێشتریش لە ڕۆژى 25/10/2021، لە دیوانی وەزارەت، ئاوات جەناب نووری، وەزیری دارایی و ئابووری لەگەڵ بەڕێوبەرایەتییەكانی باجەكان و خانووبەری میری سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین لەسەر نەبوونی سیولەی سنوورەكە كۆ بووەوە.

