نێچیرڤان بارزانى: خواستى ئێمه‌ بره‌ودانى په‌یوه‌ندیه‌کانمانه‌ له‌گه‌ڵ هه‌نگاریادا

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

سەرۆکى هەرێمى کوردستان رایگەیاند:" خواستى هەرێمى کوردستانی بۆ برەودان بە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ هەنگاریا دووپاتکردەوە".

نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان پێشوازیى لە ئاتیلا تۆس کۆنسوڵى گشتی هەنگاریا لە هەرێمى کوردستان کرد و چەند پرسێکیان تاوتوێ کرد.

لە دیدارێکدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپاس و پێزانینى بۆ هەنگاریا دەربڕى بۆ پشتگیریکردنى لە هەرێمى کوردستان و عێراق لە چوارچێوەى هاوپەیمانیى نێودەوڵەتیى دژى داعشدا، هەروەها بۆ هاوکاریی مرۆیى کە پێشکێش بە ئاوارە و پەنابەرانیان کردووە.

نێچیرڤان بارزانی خواستى هەرێمى کوردستانی بۆ برەودان بە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ هەنگاریا دووپاتکردەوە و کۆنسوڵی گشتیى هەنگاریاش خۆشحاڵیى خۆى بە دەستبەکاربوونى نیشاندا و جەختى لەوە کردەوە کە "وڵاتەکەى پابەندە بە برەودان بە پەیوەندییەکانى لەگەڵ هەرێمى کوردستان، بەتایبەتى لە بوارى ئابووریدا، بۆ ئەو مەبەستەش بەدواى دەرفەتى زیاترى هاریکارى و هاوبەشیدا دەگەڕێن".

هەڵبژاردنەکانى عێراق، پێشبینییەکان بۆ داهاتووى پرۆسەى سیاسى و دامەزراندنى حکومەتى عێراق و شەڕى دژى تیرۆر تەوەری دیکەى دیدارەکە بوون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار