یه‌كگرتوو: به‌شدارى پێکهێنانى حکومه‌تى نوێى عێراق ناکه‌ین

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتوو رایگەیاند:" خه‌بات و به‌رگریكردن له مافه ره‌واكانی گه‌له‌كه‌مان به ئه‌ركی خۆمان ده‌زانین و نایبه‌ستینه‌وه به به‌شداربوون و وه‌رگرتنی شایسته‌ی هه‌ڵبژاردنی حزبی خۆی له حكومه‌تى ناوه‌ند".
ئەمڕۆ پێنجشەممە 28ی تشرینی یەکەمی 2021 ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتوو كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی کرد، له‌باره‌ی پرسی پێكهێنانی كابینه‌ی داهاتووی حكومه‌تی ناوه‌ندی له به‌غدا بڕیاریانداوە بە بەشدارینەکردن، هاوكات رایانگەیاندووە، "خه‌بات و به‌رگریكردن له مافه ره‌واكانی گه‌له‌كه‌مان به ئه‌ركی خۆمان ده‌زانین و نایبه‌ستینه‌وه به به‌شداربوون و وه‌رگرتنی شایسته‌ی هه‌ڵبژاردنی حزبی خۆی له حكومه‌تى ناوه‌ند".
هەر لەو کۆبوونەوەیەدا لەبارەی گرانبوونی پێداویستییەکانی خەڵک قسە کراوە و "جەخت له‌سه‌ر ئه‌رك و به‌رپرسیارێتیی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له به‌رانبه‌ر گرانبوونی بێ سنووری نرخی پێداویستییه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی هاووڵاتییان "، هەروەها یەکگرتوو پشتیوانیی خۆی بۆ مامۆستایانی وانه‌بێژ و فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست دەربڕیوە و داوایكردووە "هه‌رچی زووتره حكومه‌تی هه‌رێم داوا ره‌واكانیان بۆ دامه‌زراندن جێبه‌جێ بكات".
له ته‌وه‌رێكی دیکەی كۆبوونه‌وه‌کەدا ئه‌گه‌ر و پێشهاته‌كانی دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان تاووتوێ کراوە و جه‌خ لەسەر "سیاسه‌تی نه‌گۆڕ و مه‌بده‌ئی یه‌كگرتوو کراوەتەوە، كه داكۆكیكارێكی به‌هێزی پارێزگاریكردنه له پێگه‌ی سیاسیی هه‌رێمی کوردستان و به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی گه‌لی كوردستان، هه‌روه‌ك گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كه‌ركووک و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمیش بۆسه‌ر هه‌رێمی كوردستان به ئه‌ركێكی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی ده‌زانێت، نوێنه‌ره‌كانیشی له به‌غدا به‌رده‌وام له‌و بواره‌دا پێشه‌نگ بوون و به‌رگریكارێكی بوێر و دڵسۆزی مافه ده‌ستوورییه‌كانی گه‌له‌كه‌مان بوون، له ئێستا و ئایینده‌شدا درێژه‌پێده‌ری هه‌مان رێباز و سیاسه‌تی نه‌گۆڕی یه‌كگرتوو ده‌بن".
ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كگرتوو لەبارەی ئەو دەنگدەرانەی بایکۆتی هەڵبژاردنیان کردووە، دەڵێت، "بەهۆی تووڕەیی و ناڕەزاییان بەرامبەر سیاسەتە نادروستەکانی لایەنەکانی دەسەڵات [بووە]".
رۆژی 10-10-2021 لە عێراق و هەرێمی کوردستان هەڵبژاردنی پێشوەختە بەڕێوەچوو، دەنگدەران دەنگیاندا بۆ هەڵبژاردنی 329 ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق. چوار بەربژێری یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان توانییان سەرکەوتن بۆ ئەنجوومەنەکە بەدەستبهێنن.

