ئه‌ردۆغان سکاڵا له‌سه‌ر سه‌رۆکى جه‌هه‌په تۆمار ده‌کات

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سەرۆک کۆماری تورکیا سکاڵای دژی سەرۆکی جەهەپە تۆمارکرد له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ئەردۆغانی بە "کوشتاری سیاسی و هاندان بۆ رق و کینە و نانەوەی پشێوی" ناوبرد.
کەمال کڵچدارئۆغڵو، سەرۆکی جەهەپە لە کۆبوونەوەی هەفتانەی فراکسیۆنی پارتەکەی لە پەرلەمانی تورکیا رۆژی 26-10-2021 وتەکانی رەجەب تەیب ئەردۆغانی بە "کوشتاری سیاسی و هاندان بۆ رق و کینە و نانەوەی پشێوی" ناوبرد.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 28ی تشرینی یەکەمی 2021 لە بەرامبەردا، لەسەر داوای ئەردۆغان، سکاڵا دژی کڵچدارئۆغڵو تۆمارکرا و پارێزەرەکەی، سکاڵانامەکەی پێشکێشی سەرۆکایەتی داواکاری گشتی کۆماریی ئەنقەرە کرد، تێیدا داوای لێکۆڵینەوە و وەرگرتنی وتە لە کڵچدارئۆغڵو دەکات.
له سكاڵانامه‌كه‌ی ئه‌ردۆغاندا ئاماژه به‌وه دراوه، به درێژایی ژیانی سیاسیی ئه‌ردۆغان كه نزیك ده‌بێته‌وه له 50 ساڵ، به هیچ جۆرێك له‌گه‌ڵ په‌نابردنه به‌ر تووندوتیژی نه‌بووه و هه‌میشه سیاسه‌تێكی ئاشتیخوازانه و دیموكراتییانه‌ی گرتووه‌ته‌به‌ر. ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، بە مەبەست چه‌ند رسته‌یه‌ك له‌نێو گوتاره‌كانی ئه‌ردۆغان ده‌رهێندراون و ئامانجەکەش چەواشەکارییە.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ساڵی 2014 به سه‌رۆككۆماری توركیا هه‌ڵبژێردرا و دواتریش ماددەی 299 له یاسای ژماره 5237ی تایبه‌ت به یاسای سزاكانی توركیا هەموارکرایەوە.
به‌گوێره‌ی بڕگه‌كانی ئه‌و مادده‌یه، هه‌ر كه‌سێك سووكایه‌تی به سه‌رۆككۆماری تورکیا بكات، له ساڵێك بۆ چوار ساڵ سزای زیندانیكردنی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێندرێت؛ سزای ئه‌و كه‌سانه‌ش پارێزبه‌ندییان هه‌یه بە قەرەبووی دارایی دەبێت.
به‌گوێره‌ی ئاماری وه‌زاره‌تی دادی توركیا، له ساڵی 2014دا 40 كه‌س، له ساڵی 2015دا 238 كه‌س، له ساڵی 2016دا 884 كه‌س، له ساڵی 2017دا دوو هه‌زار و 99 كه‌س، له ساڵی 2018دا دوو هه‌زار و 462 كه‌س و له ساڵی 2019یشدا سێ هه‌زار و 831 كه‌س به یه‌ك بۆ چوار ساڵ به‌ندكردن سزادراون. به‌مه‌ش له سه‌رده‌می سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌ردۆغاندا نۆ هه‌زار و 554 كه‌س ته‌نیا به تۆمه‌تی سووكایه‌تیكردن به سه‌رۆككۆمار خراونه‌ته زیندانه‌وه.

