فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: به‌پێى رێککه‌وتنى 16 ساڵه‌مان له‌گه‌ڵ پارتى پۆستى سه‌رۆک کۆمار هه‌ر بۆ یه‌كێتیه

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سكرتێری ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی رایگه‌یاند:" پۆستی سه‌رۆك كۆماری عیراق هه‌رده‌بێت بۆ كورد بێت، بۆچوونی ئێمه‌ش ئه‌وه‌یه كه ئه‌و پۆسته هه‌ر ده‌بێت بۆ یه‌كێتی بێت، چونكه ئێمه رێككه‌وتنیشمان له‌گه‌ڵ پارتی هه‌یه نزیكه‌ی 16 ساڵه له‌سه‌ری رۆیشتووین".
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد، سكرتێری ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی رایگه‌یاند: "پۆستی سه‌رۆك كۆماری عیراق هه‌رده‌بێت بۆ كورد بێت، بۆچوونی ئێمه‌ش ئه‌وه‌یه كه ئه‌و پۆسته هه‌ر ده‌بێت بۆ یه‌كێتی بێت، چونكه ئێمه رێككه‌وتنیشمان له‌گه‌ڵ پارتی هه‌یه نزیكه‌ی 16 ساڵه له‌سه‌ری رۆیشتووین، بۆیه له هه‌لومه‌رجی وادا گۆڕینی رێككه‌وتنه‌كان كێشه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه".
وتیشی: "ئێمه به دوو شێوه گه‌یشتووین به پۆستی سه‌رۆك كۆمار، یه‌كێكیان به رێككه‌وتن بوو له‌سه‌رده‌می مام جه‌لال و یه‌كێكیشیان به هه‌ڵبژاردن و كێبڕكێ، بۆیه ئێمه ئاماده‌ین به هه‌ڵبژاردن و كێبڕكێ بڕۆین بۆ وه‌رگرتنی پۆسته‌كه و دڵنیاشین پۆستی سه‌رۆك كۆمار هه‌ر بۆ ئێمه ده‌بێت".
ئه‌م لێدوانه‌ی فه‌رید ئه‌سه‌سه‌ر دوای ئه‌وه دێت كه له دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامه به‌راییه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، پارتی دیموكراتی كوردستان 33 كورسی په‌رله‌مانی به ده‌ستهێنا، له به‌رانبه‌ردا یه‌كێتی 16 كورسی به ده‌ستهێناوه، ئه‌مه‌ش وایكردووه پارتی چاوی له‌و پۆسته بێت كه زیاتر له 16 ساڵه به ده‌ست یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه‌وه‌یه.

