وەزیری کشتوکاڵ: کهمبونهوهى ئاو وادهکات ناتوانرێت پلانى داهاتوو دابنرێت

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو رایگەیاند: " کەمبوونەوەی سەرچاوەکانی ئاو لەهەرێم لەمساڵدا زەنگی مەترسییە کە تیایدا پلان بۆ ساڵانی داهاتووی ڕوبەڕووبونەوەی وشکەساڵی دابنرێت".
ئەمڕۆ هەینی بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ڕایگەیاند، ئەمساڵ سەرچاوەکانی ئاو لە هەرێم بەڕێژەی 25% کەمیکردووە ئەوەش بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوا، کەم بارانی و دروستکردنی بەنداو لەلایەن وڵاتانی دراوسێوە.
بەوتەی وەزیری کشتوکاڵ، 2021 ساڵێکی قورس بوو بۆ هەرێم پێشتریش لە ساڵانی 1999 و 2000، و2001، و2008، و2009، و2014، و2015، و2018 هەرێمی کوردستان ڕوبەڕوی هەمان وشکەساڵی بووەوە.
بێگەرد تاڵەبانی زەنگی هۆشداریی لێدا و وتی کەمبوونەوەی سەرچاوەکانی ئاو لەهەرێم لەمساڵدا زەنگی مەترسییە کە تیایدا پلان بۆ ساڵانی داهاتووی ڕوبەڕووبونەوەی وشکەساڵی دابنرێت.

