پارتى: گۆرانکارى له‌سلێمانیدا ده‌که‌ین

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تى پارتى له سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه ڕایگەیاند، له سنوورى پارێزگاى سلێمانى گۆڕانكارى له چه‌ندین پۆستى حزبى ده‌كه‌ین، ده‌شڵێت، ئه‌و گۆڕانكارییانه به‌رپرسى لقه‌كان و ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تى ناگرێته‌وه.
ئەمڕۆ هەینی 29ی تشرینی یەکەمی 2021 عارف ته‌یفوور، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی و سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تى پارتى له سلێمانى ڕا یگه‌یاندووە:" وەک ئەنجومەنی سەرکردایەتی لە سلێمانی دیراسه‌ى گۆڕانكارى له پۆسته حزبییه‌كانى پارتى له سنوورى پارێزگاى سلێمانى ده‌كرێت، ئه‌وه‌ى پێویست بكات گۆڕانكارى تێدا ده‌كرێت و كه‌سى تر ده‌خرێته شوێنه‌كه‌ى".
باسیلەوەشکردووە:" گۆڕانكارییه‌كان له ئاستى كارگێڕى ناوچه و كاگێڕى لق و به‌رپرسى ناوچه و به‌شه‌كانى خواره‌وه ده‌كرێت، ئه‌وانه كێشه‌یان هه‌یه و گۆڕانكارییان تێدا ده‌كرێت، هه‌ندێك له‌وانه دواى لێكۆڵینه‌وه ئه‌گه‌ر پێویستى كرد ئه‌وانیش ده‌گۆڕدرێن".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، ئه‌و گۆڕانكارییانه به‌رپرسى لقه‌كان و ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تى ناگرێته‌وه.
جێی ئاماژەیە، پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق كه 10ى ئه‌م مانگه توانى له سنوورى پارێزگاى سلێمانى له پێنج بازنه‌ى هه‌ڵبژاردن دوو كورسى به ده‌ستبهێنێت.

