ئه‌مریكا سزای به‌سه‌ر دوو كۆمپانیا و که‌شتیه‌کی ئێرانی‌دا سه‌پاند

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئه‌مریكا ڕایگەیاند:" دوو کۆمپانیاى ئیرانى و که‌شتیه‌ک که ئاڵاى وڵاته‌که‌ى هه‌ڵکردوبوو سزا دران کە پاڵپشتیی پرۆگرامی دروستکردنی درۆنی ئێران دەکەن؛ پڕۆگرامەکە لەلایەن سوپای پاسداران و فەیلەقی قودسەوە سەرپەرشتی دەکرێت".
ئه‌مڕۆ هه‌ینی، وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه و ڕایگەیاند:" چوار كه‌س و دوو كۆمپانیای ئێرانیان له‌گه‌ڵ كه‌شتیه‌كی نه‌وت هه‌ڵگر كه ئاڵای وڵاتی لیبریای هه‌ڵگرتبو خستوه‌ته لیستی سزاكانیانه‌وه.
وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا باسی له‌وه‌شكرد، هه‌ردو كۆمپانیا و سێ كه‌س له هاوڵاتیه‌كان به سوپای پاسدارانی ئێرانن، كه‌سی چواره‌میش په‌یوه‌ندی به یه‌كێك له‌و دو كۆمپانیایه‌وه هه‌یه و سه‌رجه‌میان له لیستی سزاكاندان.
وه‌زاره‌ته‌که ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو:" هۆكاری سه‌ره‌كی خستنه ریزی سزاكانی ئه‌مریكاوه په‌یوه‌سته به روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تیرۆر و چه‌كداركردنی گروپه توندڕه‌وه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه"
ئه‌مه‌ش له‌کاتێکدایه ئه‌مریکا له‌ماوه‌ى رابردوودا چه‌ندین کۆمصانیا و که‌سایه‌تى ئێرانى کرۆدته رێزى سزاکانیه‌وه..

