له‌عێراقدا گه‌شتکردن به‌ کارتى ڤاکسین راگیرا

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

دەسەڵاتی فڕۆکەوانی عێراق ڕایگەیاند:" سەرجەم گەشتیاران و ھێڵە ئاسمانییەکان ئاگادار دەکەنەوە کە لە ئێستادا پشت بەستن بە بڕوانامەی نیۆدەوڵەتی تایبەت بە وەرگرتنی ڤاکسینی دژی کۆڤید( 19 ) ھەڵپەساردووە و تەنھا پشکنینی (PCR) بە کەمتر (72) کاتژمێر پێش ڕۆشتن کاری پێدەکرێت.

لە ڕێنمایییەکی نوێدا دەستەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانی عێراق گەشتیاران و ھێڵە ئاسمانییەکان ئاگادار دەکاتەوە، کە لە ئێستادا پشت بەستن بە دەسەڵاتی فڕۆکەوانی عێراق  بڕوانامەی نیۆدەوڵەتی تایبەت بە وەرگرتنی ڤاکسینی دژی کۆڤید( 19 )یان ھەڵپەساردوە. 

ئاماژەی بەوەشدراوە، ھاوڵاتیانی عێراق لەکاتی گەشتکردنیان بۆ دەرەوەی وڵات ​تەنھا پشکنینی (PCR) بە کەمتر (72) کاتژمێر پێش ڕۆشتن کاری پێدەکرێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە پێشووتر دەسەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانی عێراق رایگەیاندبوو، لە 1ی (تشرینی یەکەم/10)ی ئەمساڵەوە ڕێگە بە ھیچ کەسێک نادرێت بۆ گەشتکردن، ئەگەر ڤاکسینی کۆرۆنا (كۆڤید-19)ی وەرنەگرتبێت، هەروەها دەبێت بڕوانامەی نێودەوڵەتی تایبەت بەوەرگرتنی ڤاکسینی بۆ پشتڕاستکرابێتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار