وەزارەتی پێشمەرگە: دوو پێشمەرگە بریندارەکە تەندروستیان جێگیرە

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند:" ئەو دوو پێشمەرگەی شەوی رابردوو بەهۆی هەورە بروسکە برینداربوون تەندروستیان جێگیرە".
ئەمرۆ شەممە،30ی تشرینی یهكهمی 2021، وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە: "شەوی 29 لەسەر 30ی ئۆکتۆبەری 2021، لە سنوری ناحیەی تەق تەق، بههۆى بەرکەوتنی ههوره بروسكه دوو پێشمەرگە، کە لە ئەرکدا بوون برينداربوون".
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، "لە ئێستادا باری تەندروستیان جێگیرە، لە نەخۆشخانەی تەق تەق چارەسەر وەردەگرن".
شەوی رابردوو، نەقیب هەرێم دڵشاد، لێپرسراوی بنکەی پۆلیسی تەقتەق بە وێستگە نیوز-ی راگەیاند، " لەسنوری ناحییەکەیان هەورەبروسکە لەسێ کەسی داوە و برینداریکردون، دوو لەوانەی برینداربوون پیشەیان پێشمەرگەیە و برینداری سێیەمیش کرێکارێکی بەرەگەز عەرەبە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، "یەکێک لە پێشمەرگە بریندارەکان دۆخی تەندروستی خراپە، لەئێستاشدا هەرسێ بریندارەکە ڕەوانەی نەخۆشخانەی کۆیە کران".
ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی پێشمەرگەوە:
بەهۆی هەورە بروسکەوە دوو پێشمەرگە بریندار بوون
سەنتەری میدیا
شەوی ٢٩ لەسەر ٣٠ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢١، لە سنوری ناحیەی تەق تەق، بههۆى بەرکەوتنی ههوره بروسكه دوو پێشمەرگە، کە لە ئەرکدا بوون برينداربوون،
لە ئێستادا باری تەندروستیان جێگیرە، لە نەخۆشخانەی تەق تەق چارەسەر وەردەگرن.
بە هیوای زوو چاکبوونەوە و سەلامەتین بۆ هەردوو پێشمەرگەکە.

