ته‌ندروستى سلێمانى هۆشداری دەداتە حكومەت

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستى سلێمانى رایگه‌یاند :"یاداشتێكمان به‌وه‌زاره‌ت‌و ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانیش داوه‌و مه‌ترسیه‌كانى دۆخى ته‌ندروستى سلێمانیمان پێڕاگه‌یاندون". ده‌شڵێت:"ئه‌و كۆمپانیایانه‌ى ده‌رمانیان بۆ ده‌هێناین ئێستا بۆمان ناهێنن، له‌به‌رئه‌وه‌ى شایسته داراییه‌كانیان پێ‌نادرێت".
سه‌باح هه‌ورامى به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستى سلێمنى له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند :"ئه‌و كێشه‌و گرفتانه‌ش وایانكردوه، خزمه‌تگوزارى ته‌ندروستى دابه‌زێت له‌پارێزگاكه‌مان‌و نه‌توانین وه‌ك پێویست خزمه‌تى خه‌ڵك بكه‌ین‌و ئه‌وه‌ش ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌رى له‌سه‌ر ژیان‌و ته‌ندروستى خه‌ڵك دروستبوه، له‌و ڕوه‌وه داوامان له‌حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كردوه به‌زوترینكات ئه‌و كێشانه‌مان بۆ چاره‌سه‌ربكات".
مه‌ترسیه‌كى له‌سه‌ر سلێمانیش ئاشكراكرد‌و ڕایگه‌یاند، "ئه‌و كۆمپانیایانه‌ى ده‌رمانیان بۆ ده‌هێناین ئێستا بۆمان ناهێنن، له‌به‌رئه‌وه‌ى شایسته داراییه‌كانیان پێ‌نادرێت، بۆ نمونه ئێستا نه‌خۆشخانه‌ى قه‌سته‌ره‌ى سلێمانى پێویستى به‌ده‌رمان‌و موادى پزیشكى هه‌یه، له‌به‌رئه‌وه‌ى كۆمپانیاكه دوو ملیار دینارى لاى حكومه‌ته‌و وه‌رینه‌گرتوه، چیتر ئاماده‌نییه ده‌رمان بدات به‌به‌شى قه‌سته‌ره‌ى سلێمانى".
ئاشكراشیكرد، "ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ى حكومه‌تى ئه‌ڵمانیا تێچوى دروستكردنه‌كه‌ى گرته ئه‌ستۆ، مانگى داهاتوو به‌ڕوى هاوڵاتیاندا له‌سلێمانى ده‌كرێته‌وه".
ئاماژه‌ى به‌پرسى ستیكه‌ره‌كانى ده‌رمان كرد كه بڕیاردراوه بدرێت به‌كۆمپانیاى كه‌رتى تایبه‌ت، له‌و ڕوه‌شه‌وه سه‌باح هه‌ورامى ئاشكرایكرد، "به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كى گشتى له‌هه‌ولێر هه‌یه كه سه‌ر به‌وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیه‌و پێى ده‌وترێت كه‌م ئێم سى كه سه‌رپه‌رشتى مه‌له‌فى ده‌رمان ده‌كات، به‌ڕاستى من ئاگام لێى نییه، ڕاسته بۆیان ناردوم‌و بینیومه، به‌ڵام ئه‌وه ده‌بێت وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى وردبینى تێدابكات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ئێمه بۆخۆمان تێبینیمان له‌سه‌ر ئه‌و ده‌زگایه هه‌یه".
وتیشى:"ته‌مه‌ننا ده‌كه‌ین جه‌نابى وه‌زیرى ته‌ندروستى‌و ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران به‌زوترینكات وردبینى له‌كاره‌كانى ئه‌و ده‌زگایه‌دا بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى كێشه‌ى ده‌رمان كه تائێستا چاره‌سه‌رنه‌بوه‌و كێشه‌یه‌كى گرنگه‌و ده‌بوایه ئه‌م ده‌زگایه چاره‌سه‌رى بكردایه، به‌زوترینكات حكومه‌تى هه‌رێم چاره‌سه‌رى بكات".
چه‌ند زانیاریه‌كى گرنگى ئاشكراكرد‌و هۆشداریشیدا له‌وه‌ى، "ده‌رمانى ته‌زویر له‌بازاڕدا بونى هه‌یه، ده‌رمانى قاچاخ له‌بازاڕدا هه‌یه، ناجێگیریی له‌نرخى ده‌رماندا هه‌یه، خه‌ڵك پاره‌یه‌كى زۆر ده‌دات به‌ده‌رمان، فه‌رق‌و جیاوازیه‌كى زۆر ده‌كرێت له‌نێوان كۆمپانیاكان بۆ هاورده‌كردنى ده‌رمان، واته هه‌ندێكیان هاوكاریی ده‌كرێن‌و هه‌ندێكیشیان ناكرێن".

