موچەی ساڵی 2026 بەتەواوی گەرەنتی کراوە

3 كاتژمێر لەمەوپێش



ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری دارایی ئابووری دەڵێت، حکومەت دەتوانێت بە تەواوی گەرەنتی مووچەی فەرمانبەران بۆ ساڵی 2026 بکات، ئەوانەشی پێچەوانەی ئەم قسەیە دەکەن دەیانەوێت "سەرلێشێوان" دروست بکەن.

مەزهەر محەممەد ساڵح، ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری دارایی ئابووری بە ڕۆژنامەی سەباحی ڕاگەیاندووە، لە مانگی تەممووزی ئەمساڵەوە ئامادەکردنی پڕۆژەیاسای بودجە بۆ ساڵی 2026 دەستیپێکردووە و هەر کات تەواوبکرێت ڕەوانەی پەرلەمان دەکرێت، ئومێدیش دەخوازن دوای هەڵبژاردن یاسای بودجە پەسەند بکرێت.
 
29ی ئەیلوولی ئەمساڵ وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەی دواکەوتنی مووچەوە ڕایگەیاند، مووچەی فەرمانبەران بەگوێرەی یاسا و خشتەی کاتی دیاریکراو خەرج دەکرێت، پارەی بەردەستیش بەشێوەیەک بەڕێوەدەبرێت کە گەرەنتی خەرجکردنی بەردەوامی مووچەی سەرجەم فەرمانبەران و هێزە ئەمنییەکان بکات.

ئاماژەی بەوەشکرد، خەرجییەکانی حکومەت 50%ی کۆی بەرهەمی ناوخۆیی و 85%ی کۆی چالاکی ئابووری لە وڵاتدا پێکدەهێنێت، بۆیە دواخستنی پەسەندکردنی بودجە کاریگەری لەسەر دۆخی وەبەرهێنان و بازاڕیش دەبێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا مووچەی فەرمانبەران، خانەنشینان و چاودێریی کۆمەڵایەتی بۆ ساڵی 2026  بە تەواوی گەرەنتی کراوە،  ئەوانەشی پێچەوانەی ئەم قسەیە دەکەن دەیانەوێت "سەرلێشێوان دروست بکەن".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار