ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری 47 دادوه‌ری نوێ دادەمەزرێنێت

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان فه‌رمانیدا به دامه‌زراندنی 47 دادوه‌ری نوێ بۆ دادگاكانی هه‌رێمی كوردستان.
له‌و فه‌رمانه‌دا ئاماژه به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ژماره (71 له 1ى 12ى 2021)و پشت به‌فه‌رمانی هه‌رێمی ژماره (272)ی ساڵی 2021 و به پێی نوسراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان / دیوان ژماره (د-1099 له5ى 9ى 2021) و به دیكردنی گشت مه‌رجه‌كانی یاسایی، بڕیاردراوه به دامه‌زراندنی 47 دادوه‌ر بۆ دادگاكانی تێهه‌ڵچونه‌وه‌ی هه‌ولێرو سلێمانی و دهۆك و كه‌ركوك-گه‌رمیان".
ئه‌وه‌ش ڕونكراوه‌ته‌وه، دامه‌زراندنی ئه‌و دادوه‌رانه دوای ته‌واوكردنی خولی سێیه‌می په‌یمانگه‌ی دادوه‌ریه كه ژماره‌یان (47)ه‌و دوای ڕێوڕه‌سمی سوێندخواردنیان له‌به‌رده‌م سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری، له‌و شوێنانه‌ی كه بۆیان ده‌ستنیشانكراوه ده‌ستبه‌كارده‌بن.

