داعش کامێرای چاودێری سوپای عێراقیان لە گوندی کەشکەوڵ بەقەناس شکاند

4 ساڵ لەمەوپێش



 

هاوڵاتى

به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی كوڵه‌جۆ رایگه‌یاند:" لە گوندی کەشکەوڵی سەر بەناحیەی قەرەتەپە داعش کامێرای حەراری سوپای عێراقی تێکشکاندوە".

به‌رێوه‌به‌ری ئاسایشی كوڵه‌جۆ له‌ ناحیه‌ی قه‌ره‌ته‌په‌ی سه‌ربە قەزای خانەقین رایگەیاند، هێرشەکەی داعش لەلایەن سوپای عێراقەوە وەڵامدراوەتەوە و "کامێرای حەراری" کراوەتە ئامانج.

دەشڵێت، هێرشەکە بێ زیان بووە و هیچ زیانێکی گیانی و ماددی لە سوپای عێراق نەکەوتووەتەوە و تێکشکێنراوە.

 شەوی رابردوو، داعش هێرشیکردە سەر گوندی خدرجیجەی سنوری قەرەچوغ و بەوتەی پارێزگاری هەولێر، 13 پێشمەرگە و هاوڵاتی شەهید بوون و برینداریش هەیە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار