عەلی قەرەداغی: هیچ ئازایەتیەكی تێدانیە بۆ داعش كە بووەتە داردەست و هۆكاری ئیهانە كردنی مسوڵمانان
.jpg)
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئەمینداری گشتی یەكێتی جیهانی زانایانی موسڵمان رایگهیاند:" تێكدانی ئاسایشی كۆمەڵگە خزمەت بە ئیسلام ناكات، هیچ ئازایەتیەكی تێدانیە بۆ رێكخراوێكی تیرۆریستی وەك داعش كە بووەتە داردەست و هۆكاری ئیهانە كردنی مسوڵمانان و هاوكاری دوژمنانی ئیسلام".
ئەمڕۆ شهممه 4ی كانوونی یهكهمی 2021، عەلی قەرەداغی، له پهیامێكدا سەبارەت بەو هێرش و كردەوە تیرۆریستیانەی ئەم دواییەی داعش لەكوردستان ئەنجامیدا رایگەیاند: "ئیدانەی ئەو كردەوە تیرۆریستیەی داعش دەكەم كە لە كوردستان ئەنجامیدا، ئەو كردەوە قێزەونە بەهەموو پێوانەو بنەمایەكی ئاینی و نیشتیمانی و نەتەوەی و مرۆڤایەتی ئیدانە كراوە".
هەروەها وتی" تێكدانی ئاسایشی كۆمەڵگە خزمەت بە ئیسلام ناكات، خودای گەورە رەحم بەهاوڵاتیانی سڤیل و پێشمەرگەكانمان بكات".
عەلی قەرەداغی رایگەیاند" ئێمە شانازی بەئیسلامەوە دەكەین، هیچ ئازایەتیەكی تێدانیە بۆ رێكخراوێكی تیرۆریستی وەك داعش كە بووەتە داردەست و هۆكاری ئیهانە كردنی مسوڵمانان و هاوكاری دوژمنانی ئیسلام".

