ئه‌و که‌سه‌ى ته‌قه‌ى له مه‌فره‌زه‌که‌ى پۆلیسى سلێمانى کرد ده‌ستگیرکرا
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
دواى ئه‌وه‌ى دوێنێ شه‌و له ناوچه‌ى تانجه‌رۆ له سلێمانى ته‌قه له مه‌فره‌زه‌یه‌کى پۆلیس کرا و ئه‌فسه‌رێک کوژرا و سێ پۆلیسیش بریندارن ته‌قه‌که‌ره‌که ده‌ستگیر کرا.
دوێنێ شه‌و شه‌ممه 4ى کانونى یه‌که‌مى 2021، ژنێک په‌یوه‌ندى به پۆلیسى توندوتیژى دژى ژنانه‌وه کردووه که بچن به هانایه‌وه، دواى گه‌شتنى مه‌فره‌زه‌ى پۆلیس، هاوسه‌رى ژنه‌که له سه‌ربانى ماڵه‌که‌یه‌وه ته‌قه‌ى له مه‌فره‌زه‌یه‌کى پۆلیس کردووه و نه‌قیبێک به‌ناوى محه‌مه‌د له‌تیف ده‌کوژێت و سێ پۆلیسى دیکه‌ش بریندار ده‌کات.
پۆلیسى سلێمانى ئه‌وه‌ى ئاشکرا کردووه که ئه‌و که‌سه‌ى ته‌قه‌ى کردووه فه‌رمانى ده‌ستگیرکردنى هه‌بووه و مه‌فره‌زه‌که‌ى پۆلیس ویستویانه ده‌ستگیرى بکه‌ن، به‌ڵام له‌وکاته‌دا هه‌ڵهاتووه و دواتر ده‌ستگیرکراوه.
له ئێستادا ته‌رمى نه‌قیب محه‌مه‌د له‌تیف له پزیشکى دادى سلێمانییه‌و برینداره‌کانى رووداوه‌که ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى شار کراون، هاوکات ته‌ندروستى یه‌کێک له برینداره‌کان ناجێگیره.