قوباد تاڵەبانی: پیاوانی پۆلیس شایەنی رێزلێگرتنن بۆ ئەو ئەرکە نیشتمانییەى بەجێى دەگەیەنن

"پەرۆشیمان بۆ جێبەجێکردنی یاسا لەم هەرێمەدا دووپات دەکەینەوە"

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند:" پیاوانی پۆلیس شایەنی رێزلێگرتنن بۆ ئەو ئەرکە نیشتمانییەى بەجێى دەگەیەنن لەپاراستنی ئارامی و جیبەجێکردنی یاسا و خزمەتکردنی کۆمەڵگە‌، هەرئەوانیش یەکەم وێستگەى پاراستنی کۆمەڵن لەتاوان و هەڵسوکەوتە چەوتەکان".

ئەمڕۆ یەکشەممە 5ی كانوونی یه‌كه‌می 2021، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا نووسیویەتی :" پرسە و سەرەخۆشی ئاراستە‌ی خانەوادە و هاوڕێ و ئازیزانی نەقیبی کۆچکردوو (محەممە‌د لەتیف عەبدولکەریم) دەکەم و هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارانی دیکەی ئەو رووداوە دەخوازم، داواکارم لە دەزگا ئەمنییەکان بکەرى ئەو رووداوە رادەستی دادگە بکەن بۆئە‌وە‌ی بەپێى یاسا سزاى دادپەروەرانەى خۆی وەربگرێت."

جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە "پەرۆشیمان بۆ جێبەجێکردنی یاسا لەم هەرێمەدا دووپات دەکەینەوە و راشیدەگەیێنین کە پیاوانی پۆلیس شایەنی رێزلێگرتنن بۆ ئەو ئەرکە نیشتمانییەى بەجێى دەگەیێنن لە پاراستنی ئارامی و جێبەجێکردنی یاسا و خزمەتکردنی کۆمەڵگە‌، هەر ئەوانیش یەکەم وێستگەى پاراستنی کۆمەڵن لە تاوان و هەڵسوکەوتە چەوتەکان."

شەوی رابردوو لە گەڕەکی تانجەرۆ لە شاری سلێمانی تەقە لە مەفرەزەیەکی پۆلیسی بەڕێوەبەرایەتیی تووندوتیژی دژی ژنان لە کرا و بەهۆیەوە نەقیبێکی پۆلیس بەناوی (محەممەد لەتیف) کوژرا و چەند پۆلیسێکی دیکە برینداربوون.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار