وەزیری پێشمەرگە داوا لە سەرۆکایەتی هەرێم دەکات باڵاترین نیشانه‌ی ئازایه‌تی بەو خێزانە ببەخشرێت کە سێ کوڕیان شەهیدبوو

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان داوا لە سێ سەرۆکایەتیەکەی هەرێم دەکات، "باڵاترین نیشانه‌ی ئازایه‌تی بەو خێزانە ببەخشرێت کە سێ کوڕیان شەهیدبوو".
ئەمڕۆ یەکشەممە 5ی كانوونی یه‌كه‌می 2021، شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە لەكاتی سەردانكردنی سەنگەرەكانی پێشمەرگە ڕایگەیاند، "له‌گه‌ڵ سوپای عێراق گه‌یشتوینه‌ته رێككه‌وتنێكی سه‌ره‌تایی ئومێدمان وایه نه‌ك سنورێكی دیاریكراو بۆ داعش دابنرێت، به‌ڵكو به‌ته‌وازی بنه‌بڕی بكه‌ین، ئێمه ده‌مێكه هاوارمانه و داوامانكردوه له هاوپه‌یمانان به‌ڵام سوپای عێراق خه‌مسارد بوه و هه‌مو ئه‌وانه‌ی له ناوچه جێناكۆكه‌كان شه‌هیدبون به‌رپرسیارێتیه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سوپای عێراق چونكه خه‌مسارد بوه له‌وه‌ی پێكه‌وه ئه‌و ناوچانه پڕبكرێته‌وه و ئۆپه‌راسینۆنی هاوبه‌ش بكرێت و نه‌یه‌ڵین داعش به‌و ئازادیه له هه‌ركوێیه‌ك ویستی چالاكی بكات".
هەروەها وتیشی "داوا له هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌م باڵاترین نیشانه‌ی ئازایه‌تی به‌و خێزانه ببه‌خشرێت کە سێ کوڕیان شەهید بووە".
بەوتەی وەزیری پێشمەرگە، له‌گه‌ڵ سوپای عێراق گه‌یشتوینه‌ته رێككه‌وتنێكی سه‌ره‌تایی ئومێدمان وایه نه‌ك سنورێكی دیاریكراو بۆ داعش دابنرێت.

