شێروان شێروانى: پەیمانی كەڵبژین یان ناژین، عەشقێكە هەموو ترسێك لە بەرامبەرید ا بێمانا دەبێت

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
شێروان شێروانى پەیامێکى بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند:" پەیمانی ئازادی یان ئازادی، كەڵبژین یان ناژین، عەشقێكە كە هەموو ترسێك لە بەرامبەرماند ا بێمانا دەبێت، دەشڵێت" ئەگەر ئەوان دەمانكوژ ن و ڕاوماندەنێن بۆئەوەی مەملەكەتێك لە ترس و مردن پێشانبدەن، ئەوا هێزی بەرخودان لە هێزی مردن زۆر زۆر لای ئێمە گەورەترە".
ئەمڕۆ یەکشەممە 5ی كانوونی یهكهمی 2021، شێروان شێروانى پەیامێکى بڵاوکردەوەوڕایگەیاند:" سڵاو لە بەخودانی ناوزیندانەوە بۆ پاكڕەوانی ئازادیی ئەمساڵ لەسەر گڵكۆی سەردەشت عوسمانەوە پەیمانی سەردەم و ساڵێكی تر نوێدەكەینەوە، پەیمانێك كە سەردەشتی نەمر پێشەكییەكەی داڕتووە و بە خوێنی تۆیش گەشەی كردووە و بە بەخودانی من و هاوڕێكانیشم بەردەوام دەبێت".
ئاماژەى بەوەشکردوە، پەیمانی ئازادی یان ئازادی، كەڵبژین یان ناژین، عەشقێكە كە هەموو ترسێك لە بەرامبەرماند ا بێمانا دەبێت، دەشڵێت" ئەگەر ئەوان دەمانكوژ ن و ڕاوماندەنێن بۆئەوەی مەملەكەتێك لە ترس و مردن پێشانبدەن، ئەوا هێزی بەرخودان لە هێزی مردن زۆر زۆر لای ئێمە گەورەترە".
شێروانی جەخت دەکاتەوە کە ئەوان زاڵمن، بەڵام هەرگیز بەهێز نین، ئەوان قات لەبەرن، بەڵام هەرگیر ڕۆشنبیر و ڕۆشنفكر نین، ئەوان حەشامەتێكی چەكدارین، بەڵام هەرگیز نێچیرڤان نین، ئەوان دەیەها كورسین، بەڵام دەنگ نین، ئەوان سەدان كەناڵن، بەڵام هەرگیز خاوەن دۆز نین، ئەوان خاوەنی چەندین زیندانین، بەڵام مرۆڤێكیان پێدەستەمۆ ناكرێت.
لەکۆتاییدا دەشڵێت"ئێمە بە مردنیش هەر نەمرین، ئەوان بە ساغیش هەر مردوون، ئێمە لە زیندانین، بەڵام ئازادین، ئەوان بەرەڵان، بەڵام زیندانین، ئێمە سومعەو شكۆمان گەواهیدەرمانە، ئەوان سومعە سوك و گومان لەخۆن".
شێروان شێراوانی یەکێک بوو لەو دەیان رۆژنامەنوس و چالاکوانانەى بادینان کە دەستگیرکرا بوو لە ١٦ی شوباتى ئەمساڵ دادگای هەولێر سزای شەش ساڵ زیندانى بەسەر شێروان شێروانى و چوار لە هاوڕیێیەکانیدا سەپاند.

