لە هێرشەکەی شەوی رابردوودا چوار پێشمەرگە شەهیدبوون

4 ساڵ لەمەوپێش



 

هاوڵاتى

شەوی رابردوو لەسەر کەلی قەرەسالم لە ناوچەی شێخ بزێنی شارۆچکەی پردێ لە سنووری کەرکوک، چەکدارانی داعش هێرشیان کردە سەر سەنگەرێکی پێشمەرگە و به‌هۆی هێرشه‌كه‌وه‌ چوار پێشمه‌رگه‌ شه‌هید بوون و ژماره‌یه‌كیش بریندارن.

چەکدارانی داعش لەماوەی هەفتەیەکدا چوار هێرشیان بۆ سەر هێزەکانی پێشمەرگە لە چەند ناوچەی جیاواز و گوندە کوردنشینەکانی ناوچە کێشەلەسەرەکان کرد، بەهۆیەوە تاوەکو ئێستا 22 پێشمەرگە و سێ هاونیشتمانی شەهید بوون، کە یەکێکیان منداڵێکی تەمەن 10 ساڵ بوو. 

هەر لەبارەی هێرشەکەی شەوی رابردووی چەکدارانی داعش، وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان راگەیێنراوێکی بڵاوکردەوە و وتی "ئەمشەو یەکشەممە 5-12-2021 تیرۆریستانی داعش پەلامارێکی دیکەی دڕندانەیان بۆ سەر خاڵێکی سەنگەرەکانی لیوای 126ـی هێزی پێشمەرگە لەنزیک ی گوندی " قەرەسالم" ئەنجامدا. لەم پەلامارە ترسنۆکانەیەدا، شەهید و بریندار لەریزەکانی هێزی پێشمەرگە هەیە. تیرۆریستان راوەدوونران و بارودۆخەکە لەژێر کۆنتڕۆڵدایە."

بەهۆی رووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەری 2017ەوە و دروستبوونی بۆشایی ئەمنی لەنێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق، هێرشەکانی چەکدارانی داعش کە لەناوەڕاستی 2017 ەوە کۆتایی هاتنی خەلافەتەکەیان راگەیێنرا، دەستیانپێکردووەتەوە و ماوەی 10 رۆژ دەبێت ئەو هێرشانە پتر هێزەکانی پێشمەرگە و گوندنشینانی کوردیان کردووەتە ئامانج.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار