بافڵ تاڵەبانی داواکاری خوێندکاران جێبەجێ دەکات

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
لەدوای 12 كاتژمێر كۆبونەوە لەگەڵ خوێندكارانی سەرجەم زانكۆ و پەیمانگاكان بافڵ جەلال تاڵەبانی، بهڵێنیداوه لە رێگەی تیمی یەکێتی لە حکومەتی ھەرێم کار بۆ گەڕاندنەوەی دەرماڵەی خوێندکاران بکات، بڕیاریشیداوه ھەموو داواکاری خوێندکارانی 27 زانکۆ جێبەجێ بکات.
ئەمڕۆ دووشهممه 6ی كانوونی یهكهمی 2021، میدیای فهرمی یهكێتی بڵاویكردهوه: بافڵ جەلال تاڵەبانی، بۆ ماوەی زیاتر لە 12 كاتژمێر لەگەڵ سەرجەم نوێنەری خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکانی 14 شار و قەزا و ناحیە لە مەکتەبی سیاسی یەکێتی کۆبوەوە و دوای گوێگرتن لە داواکاری ھەموویان، بڕیاریدا سەرجەم داواکارییەکانیان جێبەجێ بکات.
بافڵ جەلال تاڵەبانی بڕیاریدا لە رێگەی تیمی یەکێتی لە حکومەتی ھەرێم کار بۆ گەڕاندنەوەی دەرماڵەی خوێندکاران بکات و بڕیاریشدا بێ بەرامبەر پاس بۆ گواستنەوەی خوێندکارانی دەرەوەی شار و بەشەناوخۆییەکان دابین بکات، بڕیاریشیدا سەرجەم خزمەتگوزارییەکانی بەشەناوخۆییەکان بە ئینتەرنێتیشەوە بۆ خوێندکاران دابین بکات.
ئەوەشی بڵاوکردووەتەوە: "یەکێکی تر لە بڕیارەکانی بافڵ تاڵەبانی دوورخستنەوەی دەستی حزبە لە زانکۆ و پەیمانگاکان، دڵنیایشیدا بە خوێندکاران کە کوالێتی خوێندن بۆ پێگەیاندنی نەوەیەکی ھۆشیار و داھێنەر باشتر بکرێت".

