وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دواین زانیاری له باره‌ی جێگیركردنی هێزەکانیان له گوندی لهێبان ده‌خاته‌ڕوو
.jpg)
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ژووری ئۆپراسیۆنه‌كانی نه‌ینه‌وای سه‌ر به سوپای عیراق، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له گوندی لهێبا جێگیر ده‌كرێن.
له راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه: به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 6ی كانوونی یه‌كه‌می 2021، هێزێکی پێشمەرگەی کوردستان بۆ پاراستنی سەرو ماڵی هاوڵاتیانی کورد گەیشتە گوندی لهێبان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه: دوای گەیشتن و چوونە ناوەوەی پێشمەرگە بۆ گوندەکە کۆبونەوەیەک لە نێوان فەرماندەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و فەرماندەکانی ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی نینوی ئەنجامدراو بۆ ئەو مەبەستەش هەماهەنگی لە نێوان پێشمەرگەی کوردستان و سوپای عیراقدا هەیە.
دوو شەو بەرلەئێستا لە گوندی لهێبانی ناحیەی سەرگەڕانی پارێزگای کەرکوک داعش هێرشیکرد و دانیشتوانی ناوچەکەش رووبەڕوویان بوونەوە، دوێنێش، دانیشتوانەکەی گوندەکەیان جێهێشت و هۆکارەکەشیان بۆ هاوکارینەکردنیان لەلایەن سوپای عیراق و پێشـمەرگە گەڕاندووەتەوە.
لە ئەمڕۆدا، دانیشوانی گوندەکە گەڕانەوە شوێنەکانی خۆیان و هێزێکی زۆری پێشمەرگە و سوپای عیراق گەیشتنە گوندی لهێبان.
ئەوەش لەکاتێکدایە، شەوی رابردوو، جارێکی دیکە چەکدارانی داعش لە گوندی قەرەسالم لە ناحیەی پردێی پارێزگای کەرکوک هێرشیانکردە سەر سەنگەرێکی هێزی پێشمەرگە، بەوهۆیەوە چوار پێشمەرگە شەهید بوون.
ماوەی زیاتر لە هەفتەیەکە، چەکدارانی داعش هێرشەکانیان بۆ سەر سەنگەرەکانی هێزەکانی پێشمەرگە زیاتر کردووە و بەوهۆیەوە 22 پێشمەرگە و سێ هاوڵاتی شەهید بوون.

