هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی و هەسەدە مانۆڕی سەربازیی ئەنجامدەدەن

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش ڕایگەیاند:" رۆژی سێشەممە لە گوندێکی سنووری دێرەزوور، لە نزیک سنووری عێراق، مانۆڕێکی سەربازیی هاوبەشیان ئەنجامدا".
ئەمڕۆ چوار شەممە 8ی كانوونی یهكهمی 2021، هاوپەیمانی نێودەڵەتی دژی داعش لە تویتێکدا ڕایگەیاند:" پابەندین بە "لەنێوبردنی داعش".
دەشڵێت:"هاوبەشییە بەردەوامییەکەی ئێمە لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیموکرات بۆ ئەو هەوڵانە گرنگە."
لە مانۆڕەکەدا چەندین چەکی قورس و سووک بەکارهێندران، لەوانەش زریپۆش، تۆپ و چەکی دژە تانک.
رۆژی دووشەممەش ئەمریکا شەش زرێپۆشی جۆری (ئێم توو بڕادلی) ناردنە بنکەی سەربازیی رمێلان.

بابهتی پهیوهندیدار
