به‌رپرسێکی رۆژئاڤا بۆ هاوڵاتی: ئێستا ته‌نیا له‌یه‌ک ده‌روازه‌وه‌ شتومه‌ک و پێداویستی ره‌وانه‌ی رۆژئاڤا ده‌کرێت

"20 رۆژه‌ حکومه‌تی هه‌رێم ده‌روازه‌ی سێمێلکای به‌ رووی رۆژئاڤا داخستووه‌"

3 ساڵ لەمەوپێش



سهرکۆ جهمال

داخستنی دهروازهی سنووری سێمێلکا- پێشخابوور، قهیرانی نرخی لهرۆژئاڤای کوردستان دروستکردووه و بهرپرسانى پارتى دیموکراتى کوردستان تۆمهتبار دهکهن، بهرپرسی دهروازهکه لهدیوی ههرێم بڕیارهکه بهبڕیاری حکومهتی ههرێم ناودهبات.

رۆژی 15/12/2021 ژمارهیهک لایهنگری پهکهکه که بهوتهی خۆیان تهرمی کهسوکاریان لهلایهن پارتییهوه پێنادرێتهوه که لهشهڕێکی نێوان پهکهکه و پارتی کوژراون، لهدهروازهی سێمێلکا كۆبونەوە ئاڵۆزى (دیوی ههرێمی کوردستان) دروست بوو چهند کارمهندێکی دهروازهکه برینداربوون، لهبهرامبهردا پارتی دهروازهکهی بۆ کاتێکی نادیار داخست.

نزیکهی 20 رۆژه دهروازهی سنووریی سێمێلکا داخراوه ، ههرچهنده تائێستا حکومهتی ههرێمی کوردستان هیچ وادهیهکی بۆ کردنهوهی دهروازهکه رانهگهیاندووه، بهڵام ئهمریکیهکان نێوهندگیری پارتی و پهیهده دهکهن تا دهروازهکه بکرێتهوه.

رودی محهممهد ئهمین، بهڕێوهبهری دهروازهی سێمێلکا لهدیوی رۆژئاڤای کوردستان لهلێدوانێکدا بههاوڵاتی وت: «ئهو کهسانهی که لهههرێمی کوردستان گیریانخواردووه ئهگهر لهدیوی باشوورهوه رێگهیان بدهن ئێمه دهرگامان بۆیان کراوهیه و دهتوانن بگهڕێنهوه«.

ههروهها وتیشی: «ئهوانهی که لهلای رۆژئاڤاوه گیریان خواردووه بهههمانشێوه پهیوهسته بهکردنهوهی دهرگاکه لهدیوی باشووری کوردستانهوه«.

شهوکهت بهربههاری، بهڕێوهبهری خاڵی سنووری پێشخابوور لهدهۆک که لهدیوی رۆژئاڤای کوردستان به سێمێلکا ناودهبرێت، لهلێدوانێکدا بههاوڵاتی وت: «بهبڕیارێکی وهزارهتی ناوخۆی حکومهتی ههرێمی کوردستان دهروازهکه داخراوهو بههۆی ئهو ئاڵۆزیانهوه بووه که روویداوه و ئهو بڕیاره بڕیاری پارتی نییهو له نوسراوهکهشدا کات بۆ کردنهوهی دیاری نهکراوه«.

بههۆی داخستنی دهروازهی سێمێلکا بهڕووی ڕۆژئاڤای کوردستاندا لهلایهن حکومهتی ههرێمی کوردستانهوه، ههر کیلۆیهک مادهی خۆراکی و سهوزه و میوه 500 تا ههزار لیرهی سوری زیادیکردووه.

ههر بههۆی داخستنی ئهو دهروازهیهوه، نرخی شهکر جگه لهوهی زیادیکردووه ماوهی ھهفتهیهکه دهستناکهوێت و له رێگهی دهروازهی مهنبهجهوه بۆ رۆژئاڤای کوردستان هاورده دهکرێت، جگه له مادده خۆراکییهکان نرخی ئاسن و چیمهنتۆش بهرزبووهتهوه.

نوورشان حسێن، نوێنهری ئیدارهی خۆبهڕێوهبهری ڕۆژئاڤای کوردستان لهههرێم لهلێدوانێکدا بههاوڵاتی وت:»داخستنی سنووری سێمێلکا ناکهوێته خزمهتی بهرژهوهندیهکانی رۆژئاواو باشووری کوردستانیش، ئهوه بڕیارێکی پارتییه نهک حکومهتی ههرێم، چونکه زیانی زۆر به رۆژئاڤا دهگهیهنێت، ئهوهی که هێرشکراوهتهسهر دهروازهکه تهنیا بههانهیهو مهبهست لێی گهمارۆ خستنه سهر رۆژئاڤایه«.

ههروهها وتیشی:»بهحکومهتی ههرێم و پهرلهمانمان وتووه دهڵێن که ئاگاداری بڕیاری داخستنی سنوور نین کهواته پارتی ئهو بڕیارهی داوه«.

وهک ئهو بهرپرسهی ڕۆژئاڤای کوردستان دهڵێت :»تائێستا خهڵکی رۆژئاڤا گهمارۆی زۆریان خراوهته سهر دهروازهی سێمێلکاش زۆرکات داخراوه و بۆ کاروباری مرۆیی کراوهتهوه، ئێستاش کاریگهری سیاسی زیاتره لهکاریگهریهکانی دیکهی، راسته کاریگهری خستووهتهسهر گرانبوونی شتوومهک لهڕۆژئاڤا، بهڵام ئێستا لهدهروازهی سنووری مهنبهج لهگهڵ حکومهتی سوریا شتومهک و پێداویستی دێته رۆژئاڤای کوردستان».

«تهنیا دهروازه لهگهڵ عێراق دهروازهی سێمێلکا بوو، تورکیاش دهروازهکانی داخستووه و تهنیا یهک دهروازه ماوه ئهویش لهگهڵ حکومهتی سوریایه، ههوڵی زۆر دراوه ئهو کێشهیه چارهسهر بکرێت». نوێنهری رۆژئاڤا لهههرێم وای وت.

سهبارهت بهنێوهندگیری ئهمریکیهکان لهنێوان پهیهده و پارتی بۆ کردنهوهی دهروازهی سێمێلکا- پێشخابوور، بهرپرسهکهی ڕۆژئاڤای کوردستان بوونی ئهو ههوڵهی رهت نهکردهوه و وتی:»بۆ دوو هێزی کوردی شتێکی باش نییه هێزێکی دیکه ناوبژیوانییان بکات بهڵکو پێویسته خۆیان لهسهر ئهو پرسه دانوستان بکهن».

دهروازهی سێمێلکا لهساڵی 2013هوه لهنێوان باشورو رۆژئاڤای کوردستان کراوهتهوه،  بهڵام لهناوهڕاستی مانگی 12ی ساڵی رابردووەوه بههۆی ئاڵۆزیەوه  لهدیوی پێشخابوور بهبڕیاری وهزیری ناوخۆی حکومهتی ههرێم داخرا.

رۆژانه‌ نزیکه‌ی چوار هه‌زار که‌س له‌ده‌روازی سنووری سێمێلکا، که‌ له‌دیوی هه‌رێمی کوردستان ده‌روازی پێشخابووری پێده‌وترێت هاتووچۆ ده‌که‌ن، هه‌ندێکیان هاووڵاتیانن بۆ سه‌ردان ده‌چنه‌ رۆژئاڤا یاخود به‌پێچه‌وانه‌وه‌ دێنه‌ هه‌رێمی کوردستان.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار