زیادکردنى نرخى به‌ناوکردنى ئوتۆمبێل کاردانه‌وه‌ى لێده‌که‌وێته‌وه
3 ساڵ لەمەوپێش
شاناز حه‌سه‌ن
نرخى به‌ناوکردن (ته‌حویل)کردنى ئوتۆمبێل له 140هه‌زاره‌وه کرایه 175هه‌زارو ئه‌وه‌ش کاردانه‌وه‌ى پێشانگاکانى فرۆشتنى ئوتومبێلى لێده‌که‌وێته‌وه که بارگرانییهکى دارایى دیکه ده‌که‌وێته سه‌ر کڕیارو فرۆشیار.
له‌ئێستادا له‌کاتى مامه‌ڵه‌ى کڕینى ئوتۆمبێل لهپێشانگایهک ده‌بێت ئه‌و که‌سه‌ى ئوتۆمبێله‌که ده‌فرۆشێت و ئه‌و که‌سه‌ش که ده‌یکڕێت 100 دۆلار بده‌نه خاوه‌ن پێشانگاکه، به‌ڵام به بڕیارى وه‌زاره‌تى ناوخۆ بڕى 25 هه‌زارى دیکه وه‌رده‌گیرێت واته بۆ تهحویلکردنى هه‌ر ئوتۆمبێلێک 175 هه‌زار دینار وه‌رده‌گیرێت.
که‌مال محه‌مه‌د، مامه‌ڵه‌ى کڕینى ئوتۆمبێل ده‌کات له‌سلێمانى، له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتی وت:» هه‌ر له‌گه‌ڵ ده‌رچوونى ئه‌و بڕیاره پێشنیارمان کرد ناڕهزاییى ده‌ربڕین، چونکه ته‌نیا له‌به‌رژه‌وه‌ندى حکومه‌ته نه‌ک خه‌ڵکى، ئه‌وه ته‌نیا روسمات زیادده‌کات و هیچ بڕیارێکى دروست نیه«.
که‌مال محه‌مه‌د وتیشى:» ئه‌م بڕیاره کێشه‌ى زۆرى بۆ ئێمه هه‌یه، چونکه زۆربه‌ى کات پێشانگاکان و گرێبه‌سته‌کان له‌ئێواراندا ده‌کرێت، بۆیه ئه‌و دوو که‌سه ده‌بێت دووباره رۆژى دواتر بچنه‌وه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆ».
به‌پێی بڕیارێکی وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم له‌ئه‌مڕۆوه پێویسته سه‌رجه‌م پێشانگاکانی کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل کار به‌ڕێنمایی ژماره 2ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ بکهنو هه‌ر ئۆتۆمبێلێکیان فرۆشت یان گرێبه‌ستیان بۆ فرۆشتنی هه‌ر ئۆتۆمبێلێک کرد، پێویسته گرێبه‌سته‌که ببرێته به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌کانی هاتوچۆ بۆ په‌سه‌ندکردنی.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، له‌سیستمێکی یه‌کگرتوو، گرێبه‌ستی ئه‌لیکترۆنی کاری پێدهکرێتو کرێی په‌سه‌ندکردنی گرێبه‌سته‌کانیش بۆ هه‌ر گرێبه‌ستێک 25 هه‌زار دیناره.
به‌پێی بڕیاره‌که‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، گواستنه‌وه‌ی خاوه‌ندارێتی ئۆتۆمبێل که‌مکراوه‌ته‌وه بۆ ته‌نها یه‌ک مانگ‌و پێویسته دوای کڕینی ئۆتۆمبێل، له‌دوای یه‌ک مانگ خاوه‌ندارێتیه‌که‌ی بگوازێته‌وه بۆ سه‌ر خۆی.
هاووڵاتیه‌کیش که مانگێکه ئوتۆمبێلى کڕیوه‌و تائێستا نه‌یکردووه به‌ناوى خۆیه‌وه باس له‌وه ده‌کات، بڕیاره‌که بۆ شێوازى گرێبه‌سته‌که گونجاوه‌و وتى:» ئه‌گه‌ر بڕیاره‌که له‌پێناو ئه‌وه بێت کارئاسانی بێت بۆ هاووڵاتیان باشه، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ردا 25 هه‌زار وه‌ده‌گرێت ئه‌مه کێشه‌که‌ى دروست کردووه کهنرخێکى زۆره«.
کاروان مه‌حمود، وتیشى:»کاتێک ئوتۆمبێلێک ده‌کڕین له‌به‌رامبه‌ردا بۆ گرێبه‌ستى پێشانگاکه 100دۆلار وه‌رده‌گیرێت، بۆیه ئه‌و 25هه‌زاره‌ش دێتهسهرى که نرخێکى زیاده‌یه‌و ته‌نیا بارگرانیه بۆ خه‌ڵکى».
هه‌روه‌ها کارزان محه‌مه‌د، لەپێشانگاى فیرده‌وس بۆ کڕین و فرۆشتنى ئوتۆمبێل، ئاماژه به‌وه ده‌دات گرێبه‌ستى کڕینه‌که هه‌نگاوێکى باشه‌و ئاسانکارییه بۆ هاووڵاتیان و وتى:» به‌ڵام کێشه‌که ته‌نیا له نرخى 25 هه‌زار دیناره‌که‌دایه که بڕێکى زۆره و پێویست ناکات ئه‌و ئه‌رکه بکرێته سه‌ر خه‌ڵک».
وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى هاتوچۆى هه‌رێم له‌سه‌ر بڕیاره‌که‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆ ده‌ڵێت ته‌نها جێبه‌جێکردنه‌که‌یان له‌سه‌ره.
ئه‌سعه‌د مه‌لا که‌ریم، وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى هاتوچۆى هه‌رێم، له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:» ئه‌و 25هه‌زاره‌ى که‌دانراوه تائێستا هیچ روونکردنه‌وه‌یه‌ک نیه و ئێمه ته‌نیا جێبهجێکردنهکهمان له‌ئه‌ستۆیه«.