"حکومه‌تى هه‌رێم هه‌وڵده‌دات مووچه به‌بێ لێبڕین به‌رده‌وام بێت"
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
تائێستا هیچ بڕیارێکی نوێ له‌باره‌ی ده‌ستکاریکردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانه‌وه نییه‌و به‌رپرسێکى حکومه‌تى هه‌رێم ئه‌وه دووپاتده‌کاته‌وه که هه‌وڵ ده‌ده‌ن مووچه به‌بێ لێبڕین له‌مساڵدا به‌رده‌وام بێت.
سه‌رچاوه‌یه‌کى ئاگادار له حکومه‌تى هه‌رێم که نه‌یویست ناوى بهێندرێت، له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتی وت:» تا ئێستا حکومه‌تی هه‌رێم ھیچ بڕیارێکی نوێی نه‌داوه له‌باره‌ی مووچه، ھه‌وڵه‌کان به‌رده‌وام ده‌بن بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ک خۆی بێت و ده‌ستکاری نه‌کرێت».
هه‌روه‌ها زیاد جه‌بار، سه‌رۆکی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی کوردستان له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتی وت :»داهاتی حکومه‌تی هه‌رێم ئێستا باشه و به‌شی ئه‌وه ده‌کات به‌بێ لێبڕین مووچه دابه‌ش بکات، بۆیه ئه‌گه‌ری لێبڕین یان پاشه‌که‌وتی مووچه له‌ئارادا نییه و بڕیاره 200 ملیاره‌که‌ی به‌غدا به‌رده‌وام بێت».