گۆڕان به کشانه‌وه له‌حکومه‌ت ده‌یه‌وێت ده‌نگى هه‌ڵسوڕاوانى به‌ده‌ستبهێنێته‌وه
3 ساڵ لەمەوپێش
سه‌رکۆ جه‌مال
کۆتایى ئه‌م کانگه گۆڕان کۆنفرانسی نیشتیمانی بۆ خۆرێکخستنه‌وه ئه‌نجام ده‌دات، هه‌ڵسوڕاوێکی گۆڕانیش ده‌ڵێت ئه‌گه‌ری به‌هێز» کشانه‌وه له‌حکومه‌ت و به‌ناوه‌ندیکردنی گۆڕانه، له‌گه‌ڵ دروستکردنی میدیایه‌کی به‌هێز».
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان 10/10/2021 له‌هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق شکستێکی گه‌وره‌ی به‌رکه‌وت، کاتێک له‌گه‌ڵ یه‌کێتی به یه‌ک لیست به‌شداری هه‌ڵبژاردنی کرد هیچ کاندیدێکی ده‌رنه‌چوو، ئه‌مه‌ش وایکرد خانه‌ی راپه‌ڕاندنی بزووتنه‌وه‌که ده‌ست له‌کاربکێشنه‌وه‌و ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه بڕیاریدا گۆڕانکاری ئه‌نجام بدات، له‌کاتێکدا بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌هه‌ڵبژاردنی 2009 که ئه‌وکات کۆچکردوو نه‌وشیروان مسته‌فا رێکخه‌ری بوو توانی 25 کورسی په‌رله‌مانی کوردستان به‌ده‌ستبهێنێت.
هه‌ڵسوڕاوێکی دیاری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، که ئاماده‌نه‌بوو ناوی بهێندرێت له لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتی ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد ئه‌و لیژنه‌یه‌ی ئێستا بۆ رێکخستنه‌وه‌ی گۆڕان دروستکراوه ئه‌و ده‌سته کاتییه نییه که پێشتر خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندن و جڤاتی گشتی په‌سه‌ندیان کرد، لیژنه‌که له‌حه‌وت که‌س پێکهاتووه و ناوی لێنراوه لیژنه‌ی به‌ره‌و کۆنفرانس.
هه‌روه‌ها باسى له‌وه‌شکرد لیژنه‌کانی کۆنفرانس له‌ژووره‌کان پێکهاتوون، به‌شێکی زۆریان راپۆرتیان ئاماده‌کردووه بۆ 26/1/2022 ئه‌وه‌ی که ماوه پێداچوونه‌وه بکه‌ن، 375 ئه‌ندامی گۆڕانیش له‌هه‌ڵبژاردنه ناوخۆییه‌کانی گۆڕان بۆ کۆنفرانس ده‌رچوون و رەنگه بگاته 800 بۆ هه‌زار که‌س.
سه‌باره‌ت به‌ئه‌گه‌ری بڕیاردان له‌کشانه‌وه‌ی گۆڕان له‌حکومه‌ت و هه‌ڵبژاردنی رێکخه‌ری گشتی ئه‌و هه‌ڵسوڕاوه‌ی گۆڕان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا «له‌کۆنفرانس ده‌ستووری گۆڕان ده‌ستکاری ده‌کرێت، ئه‌گه‌ری به‌هێزیش ئه‌وه‌یه بڕیاری کشانه‌وه له‌حکومه‌ت بدرێت، بۆچوونێکیش هه‌یه که خانه‌ی راپه‌ڕاندن نه‌هێڵرێت و ژووره‌کانیش که‌م بکرێنه‌وه، میدیایه‌کی به‌هێزیش بۆ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان دروستبکرێت».
هه‌ڵسوڕاوه‌که‌ی گۆڕان ده‌شڵێت «گۆڕان به‌ره‌و ناوه‌ندێتی هه‌نگاو ده‌نێت و ده‌شیه‌وێت وتاری سیاسی گۆڕان بگۆڕن، به‌شێوه‌یه‌ک تا یه‌کێتی و پارتی حکومه‌تیان به‌ده‌سته‌وه بێت گۆڕان نه‌چێته حکومه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش بۆچوونێکه چیا و نما هه‌ردوو کوڕانی نه‌وشیروان مسته‌فا له‌گه‌ڵیدان».
ئیحسان فوئاد، ئه‌ندامی ژووری رۆژنامه‌وانی گۆڕان، له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتی وت :»ئه‌گه‌ر ده‌ستتێوه‌ردانی ده‌ره‌کی نه‌بێت کۆنفرانسه‌که سه‌رکه‌وتوو ده‌بێت، له‌هه‌مانکاتدا هه‌ندێک جار به‌ره‌کان له‌ڕووی به‌رژه‌وه‌ندییه‌وه سه‌یری حزبه‌که بکه‌ن به‌هیچ شێوه‌یه‌ک کۆنفرانس سه‌رکه‌وتوو نابێت، گۆڕان دوو رێگای له‌به‌رده‌مدایه ئایا وه‌کو ئێستا ده‌مێنێته‌وه که ناڕه‌زایی دروست ده‌بێت و ره‌نگه به‌شێوه‌یه‌کی دیکه بشکێته‌وه، رێگه‌یه‌کی دیکه‌ش ئه‌وه‌یه گۆڕانکاری ریشه‌یی بکات».
وتیشی:»هیوایه‌ک هه‌یه له کۆنفرانس گۆڕانکاری گه‌وره ئه‌نجام بدرێت، ئه‌وه‌شی که ده‌وترێت ره‌نگه یه‌کێک له کوڕه‌کانی کاک نه‌وشیروان مسته‌فا ببنه رێکخه‌ری گشتی راست نییه «.
شوان قلیاسانی یه‌کێکه له‌و سه‌رکردانه‌ی گۆڕان که پێشتر له‌بزووتنه‌وه‌که ناڕازی بوو، له لێدوانێکدا به هاوڵاتی وت :»بڕیاره ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه کۆبوونه‌وه ئه‌نجام بده‌ین بڕیار بده‌ین به‌شداری کۆنفرانسی نیشتیمانی ده‌که‌ین یاخود نا».