کوشتنی سوله‌یمانی؛ گورزه گه‌وره‌که‌ی ئه‌مریکا لهئیمپڕاتۆریهتی شیعه
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
دوو ساڵ به‌سه‌ر کوشتنی قاسم سوله‌یمانیدا تێپه‌ڕی و تاران خه‌ون به‌تۆڵه‌ی خوێنی ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌وه ده‌بینێت و به‌رپرسانی کۆماری ئیسلامی له‌ئێران به‌هۆی ئه‌و قه‌یرانانه‌ی به‌رۆکی ئه‌وان وڵاته‌که‌یانی گرتوه، پێناچێت بڕستی تۆڵه‌کردنه‌وه‌یان هه‌بێت و ده‌ڵێن باشترین تۆڵه کشانه‌وه‌ی ئه‌مریکایه له‌عێراق.
کورد ده‌ڵێت ئه‌و خوێنه‌ی شه‌وی به‌سه‌ریا چووه، چاوه‌ڕێ مه‌که له‌ده‌ست ده‌رچوه بۆیه دۆخی ئێستای ئێران و هه‌ڵسوکه‌وت و لێدوانی به‌رپرسه‌کانی ئاماژه‌یه به‌وه‌ی نیه‌تی تۆڵه‌ی توندیان نییه.
به‌رپرسانی ئێران له نوێترین هه‌نگاودا ناوی 125 تۆمه‌تباریان راده‌ستی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان کردووه که زۆربه‌یان هاوڵاتی ئه‌مریکان و تۆمه‌تبار کراون به کوشتنی قاسم سوله‌یمانی و له‌سه‌روی هه‌موشیانه‌وه دۆناڵد تره‌مپ یه‌که‌مین که‌سی تۆمه‌تبارکراوی لیسته‌که‌ی ئێرانه.
سوله‌یمانی هیچ کاتێک به‌که‌سێکی دیپلۆماسی و سیاسی نه‌ناسراوه، به‌ڵام سه‌رۆک کۆماری ئێران ئه‌و به دیپلۆماتکارێکی به‌هێز و سه‌ربازێکی خاوه‌ن گۆڕه‌پان وه‌سف ده‌کات.
به‌پێی میدیاکانی ئێران؛ سوله‌یمانی ساڵی 2014 به‌سه‌رۆکی روسیای راگه‌یاندوه جه‌نگ و روخانی حکومه‌ت له‌سوریا به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌خاته ژێر مه‌ترسییه‌وه به‌ڵام پێبگه‌ی زلهێزێکی وه‌ک روسیا ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه بۆیه پوتن رازی بووه راسته‌وخۆ سوپای وڵاته‌که‌ی ئۆپراسیۆنی سه‌ربازیی به‌په‌له له خاکی سوریا ئه‌نجام بدات.
ئه‌مریکا قاسمی سوله‌یمانی به تیرۆریستی ژماره یه‌کی جیهان ئه‌ژمار ده‌کرد و هه‌ندێکیش ئه‌ویان وه‌ک ژه‌نه‌ڕاڵی ئیمپڕاتۆریه‌تی شیعه ناوده‌هێنا، بۆیه کوشتنی سوله‌یمانی به‌گه‌وره‌ترین گورزی 40 ساڵی رابردوو له‌دژی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت.
سوله‌یمانی خۆی به‌سه‌ربازی سفر وه‌سف ده‌کردو رژێمی سوریا وه‌ک پێزانینێک بهجموجۆڵه سه‌ربازییه‌کانی له‌و وڵاته دوایین پله‌ی سه‌ربازیی به‌ناوی پاڵه‌وانی جه‌نگی پێشکه‌ش کردبوو و له‌ئێرانیش گه‌وره‌ترین مه‌دالیای سه‌ربازیی ئه‌و وڵاته‌ی به ناوی زولفه‌قار پێبه‌خشرا که له‌سه‌د ساڵی رابردودا هیچ فه‌رمانده‌یه‌کی نه‌یتوانیبو ئه‌و مه‌دالیایه به‌ده‌ستبهێنێت.
ئه‌و سه‌رکرایه‌تیی هێزێکی 50 هه‌زار که‌سیی ده‌کرد به‌ناوی فه‌یله‌قی قودس که له‌ئێران به‌سوپای قودس ده‌ناسرێت و باڵی نێوده‌وڵه‌تی و ده‌ره‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێرانه که جموجۆڵه‌کانی له‌چوارچێوه‌ی به‌ئامانج گه‌یاندنی ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی سوپای پاسدارانی شۆڕی ئیسلامی ئێرانه له‌وڵاتانی دیکه‌ی جیهان.
125 که‌س تۆمه‌تبارن به‌کوشتنی سوله‌یمانی
کازم غه‌ریب ئابادی راوێژکاری نێوده‌وڵه‌تیی وه‌زاره‌تی داد له‌ئێران به ئاژانسی هه‌واڵی (ته‌سنیم)ی راگه‌یاندوه: 125 که‌س تۆمه‌تبارن به کوشتنی قاسم سوله‌یمانی و ناوی ئه‌و که‌سانه‌ش به هاوکاریی عێراق راده‌ستی نهتهوەیهکگرتوهکان ده‌کرێت، چونکه کوشتنی سوله‌یمانی له‌به‌غداد روویداوه و حکومه‌تی عێراق ده‌بێت هاوکاری ئێران بێت بۆ دۆزینه‌وه و به سزاگه‌یاندنی تاوانبارانی ئه‌و رووداوه.
غه‌ریب ئابادی وتوویه‌تی:» دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆکی پێشوی ئه‌مریکا تۆمه‌تباری سه‌ره‌کیی تیرۆرکردنی قاسم سوله‌یمانییه و یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی پێشێل کردوه بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و تاوانه‌و به‌پێی یاسای ژماره 54ی تایبه‌ت به‌تیرۆر له نه‌ته‌وه‌یه‌گرتوه‌کان ده‌بێت ئه‌و تاوانبارانه سزا بدرێن».
ئاماژه‌ی به‌وه کردووه دۆسیه‌ی تۆمه‌تبارانی کوشتنی قاسم سوله‌یمانی به‌مه‌به‌ستی لێکۆڵینه‌وه ره‌وانه‌ی ئه‌مریکاو هه‌شت وڵاتی دیکه‌ی جیهان کراوه‌و ده‌بێت فشار بخرێته سه‌ر ئه‌و وڵاتانه بۆ لێکۆڵینه‌وه‌و رونکردنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی تۆمه‌تباران.
ژه‌نه‌ڕاڵی ئیمپراتۆریه‌تی شیعه
قاسم سوله‌یمانی به‌دوه‌م که‌سی کۆماری ئیسلامی ئێران و به‌یه‌که‌م که‌سی مه‌یدانیی جه‌نگ له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌قه‌ڵه‌م ده‌درا که‌جێبه‌جێکاری سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌که‌ی بوو له ناوچه‌که‌دا و ته‌نانه‌ت هێزه چه‌کداره شیعه‌کانی نزیک له ئێرانیش ئه‌ویان به‌فه‌رمانده‌ی شه‌هیدی قودس له‌فه‌له‌ستین ناوزه‌د کرد.
ئێران که خه‌ونی بۆ دروستکردنی که‌وانه‌ی شیعه هه‌یه له‌جیهاندا پێویستی بهجهنگاوهره بۆ به‌دی هێنانی خه‌ونه‌که‌ی بۆیه قاسم سوله‌یمانی که به به‌رده‌وامی له‌نێوان ئه‌و وڵاتانەی شیعه‌ی تێدا ده‌ژی له هاتوچۆدا بو و سه‌رپه‌رشتیی و هاوکاریی زۆربه‌ی گروپه شیعه‌کانی کردوه له‌عێراق، سوریا، یه‌مه‌ن ، فه‌له‌ستین، لوبنان، به‌حره‌ین به ژه‌نه‌ڕاڵیکی ئیمپڕاتۆریه‌تی شیعه ناوده‌هێنرا.
شاره‌زایان و شیکه‌ره‌وانی سیاسی و سه‌ربازیی پێیان وایه ئه‌وه‌ی هۆکاری سه‌ره‌کیی کوشتنی سوله‌یمانی بو، په‌یوه‌ندیی به رۆل و زیاده‌ڕه‌ویی ئه‌وه‌وه هه‌بوه له‌عێراق چونکه به‌پێی هه‌ندێک سه‌رچاوه‌ی ئه‌مه‌ریکا؛ سوله‌یمانی له‌دوای ساڵی 2003 رۆلی به‌رچاوی بینیوه له‌دروستکردنی شانه‌ی نوستوو گروپه چه‌کداره‌کان به تایبه‌ت شیعه له‌عێراق به مه‌به‌ستی خۆئاماده‌کردن بۆ هێرشکردنه سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له عێراق و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆیه ئه‌و وڵاته له‌سه‌رده‌می جۆرج بۆش سه‌رۆکی رابردو و باراک ئۆبا سه‌رۆکی پێشوتری ئه‌مریکا دوو جار له لێواری بڕیاری کوشتنی سوله‌یمانی گه‌ڕاونه‌ته‌وه، به‌ڵام دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆکی پێشوی به‌بێ دودڵی دواجار فه‌رمانی کوشتنی قاسم سوله‌یمانی ده‌رکرد.
فه‌یله‌قه‌که‌ی قاسم یان قودس
سوپای پاسدارانی شۆرشی ئیسلامی ئێران له‌سه‌رده‌می ده‌ستپێکردنی جه‌نگی نێوان عێراق و ئێران له‌ساڵی 1980 یه‌که‌م جار لیوایه‌کی به ناوی قودس دامه‌زراند.
سوله‌یمانی له‌ساڵی 1980 تا 1988 فه‌رمانده‌یی چوار ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی سوپای پاسدارانی کردوه له دژی سوپای عێراق و هاوکات هه‌ر له‌و ساڵانه‌شدا فه‌رمانده‌یی جه‌نگی دژی حزبه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانی ده‌کرد.
سوپاکه به فه‌رمانده‌یی قاسم سوله‌یمانی له‌ساڵی 2003 پشتیوانیی له گروپه چه‌کداره‌کانی عێراق کردوه دژی ئه‌مه‌ریکاو دواتر له‌سه‌رده‌می سه‌رهه‌ڵدانی داعش هاوکاریی سه‌رجه‌م گروپه چه‌کدارییه‌کانی سوننه‌و شیعه‌ی نزیک له ئێرانی کردوه.
سوپای قودس له‌ساڵی 2011 به بیانوی پاراستنی ناوچه پیرۆزه‌کانی شیعه خۆی گه‌یانده سوریا‌و به‌شێک له‌چه‌کدارانی حیزبوڵای لوبنان و چه‌کداره شیعه‌کانی عێراق و پاکستان و ئه‌فغانستانی له‌و وڵاته رێکخست و به ناوی فاتمیون و هه‌ندێک ناوی دیکه جێگیری کردن.
پێش کوشتنی سوله‌یمانی، ده‌زگای هه‌واڵگریی ئه‌مریکا (سی ئای ئه‌ی) بڵاوی کرده‌وه که سوله‌یمانی به‌بێ ره‌چاوکردنی بیروباوه‌ڕ و رێبازی شیعه یان سوننه، هه‌وڵ ده‌دات سه‌رجه‌م گروپه ئیسلامییه‌کان له دژی ئه‌مه‌ریکا له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هانبدات و پاره و چه‌ک و که‌ره‌سته‌ی سه‌ربازیی بۆ گروپی تاڵیبان و حه‌قانی له‌ئه‌فغانستان دابین ده‌کات به‌مه‌به‌ستی هێرشکردنه سه‌ر بنکه سه‌ربازییه‌کانی ئه‌مه‌ریکا.
سوله‌یمانی له ئه‌حمه‌د شا مه‌سعود تا مه‌سعود بارزانی
سوله‌یمانی له هه‌رێمی کوردستان خۆی به‌دۆستی سه‌رکرده‌کانی کورد پیشان ده‌دا و له‌ساڵی 2001 دوای چاوپێکه‌وتنی له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شامه‌سعود له ئه‌فغانستان به مه‌به‌ستی هاوکاریکردنی رووی له هه‌رێمی کوردستان کرد‌و به مه‌به‌ستی هه‌ماهه‌نگیی و هاوکاریی له سنوری حاجی ئۆمه‌رانه‌وه به کاروانێکی ده‌یان ئۆتۆمبێلییهوه سه‌ردانی پارتی دیموکراتی کوردستانی کرد و له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی کۆبوه‌وه.
به‌وته‌ی میدیاکانی ئێران و هه‌ندێک میدیا له هه‌رێمی کوردستان قاسم سوله‌یمانی له‌ساڵی 2014 هاوکاریی به‌رپرسانی هه‌رێمی کردوه بۆ لێدانی داعش.
له‌به‌ڵگه‌نامه‌کانی ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به قاسمی سوله‌یمانی هاتوه که ئه‌و له‌شه‌ڕه ناوخۆییه‌کانی ئه‌فغانستان له 2001 تا 2019 به‌شداریی کردوه و هاوکاریی تاڵیبان و کۆمه‌ڵێک گروپی دیکه‌ی کردوه له‌کاتێکدا هه‌ندێک سه‌رچاوه ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن سوله‌یمانی رۆڵی هه‌بو له‌پێدانی زانیاریی به ئه‌مریکا له‌سه‌ر گروپی قاعیده له ئه‌فغانستان.
ئه‌و قوماربازهی سه‌ری سوله‌یمانی خوارد
ناوی قاسم سوله‌یمانی له لیستی تیرۆری ئه‌مه‌ریکاو ئه‌وروپادا بو، بۆیه کوشتن و له‌ناوبردنی ئه‌و دور لهچاوهڕوانیی نه‌بو ئه‌و پێش نۆ مانگ له کوژرانی له‌وتارێکیدا بهدۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆکی پێشوی ئه‌مریکای وت قوماربازو ره‌نگه پێشبینیی ئه‌وه‌ی نه‌کردبێت به‌فه‌رمانی ئه‌و که‌سه‌ی ئه‌و بهقومارباز ناوی هێناوه ، به‌دو موشه‌کی هێل فایه‌ر یان ئاگری دۆزه‌خ کۆتایی به‌ژیانی بهێنرێت و بکوژرێت.
دۆناڵد تره‌مپ له (3/1/2020) کوشتنی قاسم سوله‌یمانیی پشتڕاست کرده‌وه و رایگه‌یاند تیرۆریستی ژماره یه‌کی جیهان له لایه‌ن ئه‌مریکاوه کوژراو ئه‌و روداوه‌ی به‌ده‌ستکه‌وتێکی گه‌وره بۆ وڵاته‌که‌ی و جیهان وه‌سف کرد.
راوێژکارێکی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتیمانی ئه‌مریکا به بۆنه‌ی کوشتنی قاسم سوله‌یمانی به ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رزی راگه‌یاندوه پلانی کوشتنی سوله‌یمانی حه‌وت مانگی خایاندوه و زۆر ئاڵۆزتر بوه له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ی که ئوسامه بن لادن، سه‌رۆکی ئه‌لقاعیده‌ی تێدا کوژرا چونکه سوله‌یمانی ژه‌نه‌ڕاڵی وڵاتێک بوو سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌به‌رده‌وامی له نێوان هه‌ندێک وڵات‌دا هاتوچۆی ده‌کرد به به‌رده‌وامیش و به‌وردی چاودێریی ده‌کرا و ده‌پارێزرا.
عه‌لی خامنه‌یی، رێبه‌ری کۆماری ئیسلامی ئێران له رێککه‌وتی (11/3/2020) مه‌دالیای زولفه‌قار ده‌به‌خشێته قاسم سوله‌یمانی که به‌یه‌کێک له به‌نرخترین مه‌دالیاکانی جه‌نگ له‌ئێران ئه‌ژمار ده‌کرێت و سوله‌یمانیش یه‌که‌م که‌س بوه که له سه‌د ساڵی رابردودا ئه‌و مهدالیایەی پێبه‌خشراوه.
خامنه‌یی له‌گه‌ڵ به‌خشینی مه‌دالیاکه سه‌ری سوله‌یمانی ماچ ده‌کات و هیوای شه‌هیدبونی بۆ ده‌خوازێت.
کوشتنی سوله‌یمانی به‌گه‌وره‌ترین گورزی 42 ساڵی رابردووی ئه‌مریکا دژی کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌زانرێت له‌کاتێکدا ئه‌و وڵاته له ساڵی 1979وه له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه سزای ئابوریی و سیاسیی و سه‌ربازیی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێت، به‌ڵام پێناچێت ئه‌و هه‌زارو 600 سزایه‌ی واشنتۆن له‌مێژودا به‌سه‌ر کۆماری ئیسلامی‌دا سه‌پاندویه‌تی هێنده‌ی کوشتنی سوله‌یمانیی کۆڵه‌که‌کانی کۆماره‌که‌ی ئێرانی هه‌ژاندبێت.