هێشتا مه‌ترسییه‌کانى لافاو له‌هه‌ولێر نه‌ڕه‌ویونه‌ته‌وه‌

ده‌ست به‌قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی زیانمه‌ندانی لافاوی دووه‌م کراوه‌و زیانمه‌ندانی لافاوی یه‌که‌م به‌ته‌واوی قه‌ره‌بوو نه‌کراونه‌ت

3 ساڵ لەمەوپێش



سهرکۆ جهمال

لافاوى دووهمى ههولێر زیانهکانى گهیشتووهته 21 ملیار دینارو تائێستا نزیکهى شهش ملیار دینارى بۆ کۆکراوهتهوه که بهشێکی لهلایهن سهرمایهداران و وهبهرهێنهران کۆکراوهتهوه.

رۆژى 17ى 12ى 2021، لافاوێک لهپارێزگاری ههولێر روویداو بهو هۆیهوه 12 کهس گیانیان لهدهستدا که تائێستا تهرمى دوانیان نهدۆزراوهتهوه.

ئومێد خۆشناو، پارێزگارى ههولێر، داوای هاوکاریی لهحکومهتی عێراق کردووهو نامهی فهرمی  بۆ کونسوڵخانهی وڵاتان نێردراوه.

ساڵی 2021 لهماوهی کهمتر لهدوو مانگدا لهههولێر دوو جار لافاو روویدا که له رۆژانی 2021/10/30 و 2021/12/17 بوو، بهڵام لافاوی یهکهم هێندهی لافاوی دووهم زیانی لێنهکهوتهوه، لهلافاوهکهی ئهمجارهی ههولێر 12 کهس گیانیان لهدهستدا، تهرمی 10 کهسیان دۆزراونهتهوه، دانهری 10 مانگ و کهسێکی دیکه که پیشهی «شوان» بوو هێشتا نهدۆزراونهتهوه.

بهپێی ئامارهکان زیانهکانی لافاو لهههولێر تائێستا سێ ههزارو 278 زیانلێکهوتوو فۆڕمیان پڕکردووهتهوه، که دوو ههزارو 775 خێزان ئاو چووهته ماڵهکانیان و ههزارو 78 ئۆتۆمبێلیش زیانیان بهرکهوتووهو 386 خانوو تێکچوون.

ههروهها 140 دوکان و فرۆشگا زیانیان بهرکهوتووه، ههزارو 29 سهر مهڕو ماڵات لهناوچوون، 42 مۆلیدهی گهڕهکهکان، 160 زهوی کشتوکاڵى زیانی بهرکهوتووهو بهرههمهکانی تێکچووه.

 هاوکات چوار حهوزی ماسی بههۆی لافاو تهقیون، 10 کارگهی پیشهسازی ئاویان تێچووهو نۆ مارکێت و مینی مارکێت و 20 کۆگا لهناوچهی قوشتهپهو دارهتوو، تێکچوونهو 24 ماتۆڕسیکلیش بههۆی ئاوهوه تێکچوون.

بهرپرسانى حکومهتى ههرێم ئاماژه بهکۆکردنهوهى پاره بۆ زیانلێکهوتووانى لافاوى دووهمى پارێزگاى ههولێر دهکهن.

محهمهد شوکری، سهرۆکی دهستهی وهبهرهێنانی حکومهتى ههرێمی کوردستان لهلێدوانێکدا بههاوڵاتی وت:» بۆ قهرهبووکردنهوهی زیانلێکهوتووانی لافاوى دووهمى ههولێر ههڵمهتێکمان راگهیاندووه بۆ کۆکردنهوهی هاوکاری».

ههروهها وتیشى:» تائێستا دوو ملیارو 200 ملیۆن دینار لهلایهن وهبهرهێنهرانهوه بۆ هاوکارییهکانی زیانلێکهوتووانی کۆکراوهتهوه«.

سهرۆکى ئهنجومهنى پارێزگاى ههولێر دهڵێت:»بهشێک لهپرۆژهکان بوونهته هۆى درووستبوونى لافاو، بهڵام لهلایهن بهڕێوهبهرایهتییه جیاوازهکان مۆڵهتى فهرمیان پێدراوه«.

 عهلی رهشید، سهرۆکی ئهنجومهنی پارێزگای ههولێر لهلێدوانێکدا به هاوڵاتی وت:» راپۆرتی لیژنهکه وردهکاریی زۆری تێدایه، لهگهڵ ئهوهشدا رێڕهوه ئاوییهکان پڕبوونهتهوه و کونی پردهکان گیراون و خهڵکیش خاشاکیان فڕێداوهته بهستهکانهوه.

رۆژى 18ى کانوونى یهکهمى 2021، حکومهتى ههرێمى کوردستان بهفهرمانى مهسرور بارزانى، سهرۆکى حکومهتى ههرێم لیژنهیهکى لێکۆڵینهوهى 11 کهسى پێکهێناوه تا هۆکارهکانى دروستبوونى لافاوهکه ئاشکرا بکهن و حکومهت لێپێچینهوهى خۆى ئهنجامبدات.

سهرۆکی ئهنجومهنی پارێزگای ههولێر وتیشی:» پڕۆژهی وهبهرهێنان ههبووه که هۆکاره، لهکاتێکدا شارهوانی، گهشتوگوزار، ئاوهدانکردنهوه، نهخشهدانان و ئاوو ئاوهڕۆ ههموویان بهفهرمی رهزامهندییان لهسهر دروستکردنی ئهو پڕۆژهیه داوه«.

 سهرۆکى ئهنجومهنى پارێزگاى ههولێر باسى لهوهشکرد ئهو لیژنهیهی بۆ لێکۆڵینهوه لههۆکاری روودانی لافاوهکانی ههولێر پێکهێنراوه راپۆرتی خۆی بهوردهکاریی زۆرهوه بۆ ئهنجومهنی وهزیران ناردووهو دهستیان لهسهر برینهکان داناوه، وتیشى:»تا ئهنجامهکان لهئهنجومهنی وهزیران رانهگهیهندرێن هیچ شتێک بڵاوناکرێتهوه«.

هاوکات، عهلى رهشید ئهوهشى روونکردهوه که قهرهبووی زیانلێکهوتووانی لافاوهکه دهست بهدابهشکردنی کراوهو ههر بڕه پارهیهکی دیکهش بێت دهستبهجێ دهست بهدابهشکردنی دهکهن، بهڵام قۆناغی دووهمی قهرهبووی زیانلێکهوتووانی لافاوهکهی یهکهم هێشتا تهواو نهبووه.

رۆژی 29-12-2021 ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ههولێر لهکۆنگرهیهکی رۆژنامهوانیدا رایگهیاند: بهپێی خهمڵاندنهکان لافاوی یهکهم زیانی پێنج ملیارو 853 ملیۆن بووه، ئهو پارهیهشی بۆ قهرهبووی زیانلێکهتووان کۆکراوهتهوه چوار ملیارو 460 ملیۆن دینار بووهو ئهوهی دیکهشی که ملیارێک و 393 ملیۆن دیناره لهلایهن سهرۆکی حکومهتی ههرێمی کوردستان تهرخانکراوه.

 لهبارهی ئهو خێزانانهی له لافاوهکهی یهکهم زیانیان بهرکهوتووه، پارێزگاری ههولێر دهشڵێت: 826 خێزان زیان بهر ماڵ و کهلوپهلهکانیان کهوتووه، ههروهها 314 ئۆتۆمبێلیش زیانیان بهرکهوتووه.

 پارێزگاری ههولێر ئهوهشى خستهڕوو که بهشێکی زۆری ئهو پارهیهی که کۆکراوهتهوه بهمشێوهیه بووه که سێ ملیار دینار لهلایهن حکومهتی عێراق، 500 ملیۆن دینار لهلایهن سهرۆکایهتیی دیوانی وهزارهت، دهزگای خێرخوازیی بارزانی 220 ملیۆن دینار، شێخ باز 450 ملیۆن دینار، دهزگای خێرخوازیی نانهکهلی 100 ملیۆن دینار، گرووپی کۆمپانیاکانی جیهان 100 ملیۆن دینار.

ئهوهی جێگهی سهرنج بوو پارێزگاری ههولێر ناوی بهشێک لهکۆمپانیاو رێکخراوهکانی دیکهی نههێنا لهوانهش کۆمپانیا ئاسیاسێڵ کهبڕی ملیارێک دیناری بۆ بههاناوهچوون و یارمهتیدانی زیانلێکهوتووانی لافاوهکهی رۆژی ههینی رابردووی ههولێر دابین کرد، پاشانیش کۆمپانیای ساوس کوردستان ، بڕی 300 ملیۆن دیناری وهکو هاوکاری بۆ کهمپینهکه دابینکردبوو.

جێگری پارێزگاری ههولێر دهڵێت، تا لێکۆڵینهوهکان لهبارهى لافاوهکهى ههولێر تهواو نهبێت ناوهڕۆکى راپۆرتهکه ئاشکرا ناکهن.

هێمن قادر جێگری پارێزگاری ههولێر لهلێدوانێکدا به هاوڵاتی وت: «لیژنهی لێکۆڵینهوه لهلافاوهکهی ههولێر دهستی بهکارهکانی کردووهو من سهرۆکی لیژنهکهم، بهڵام تا لێکۆڵینهوهکان کۆتاییان نهیهت هیچ شتێک لهبارهی ناوهڕۆکی لێکۆڵینهوهکه ئاشکرا ناکهین».

ئهندامێکى پهرلهمانى کوردستان لهیهکهم ساتى روودانى لافاوهکهوه بۆ راگهیاندنهکان چهندین روونکرنهوهى خستهڕوو دهڵێت:» لهههولێر دهستدرێژی کراوهتهسهر ئاوهڕۆی گشتی و هۆکاری لافاوهکهیه«.

عهلی حهمهساڵح، ئهندامی پهرلهمانی کوردستان لهلێدوانێکدا بههاوڵاتی وت: « بهداخهوه بهبێ دیاریکردنی هۆکاره راستهقینهکهی باران بههۆکار دانرا».

ههروهها وتیشی:» ئهوهنهی ئێمه لێکۆڵینهوهمان کردووه لهساڵانی رابردووداو له 2013ش باران زۆر لهوه زیاتر باریوه، بهڵام ئهو لافاوه گهورهیهو زیانه زۆرهشی نهبووه که قوربانی لێبکهوێتهوه«.

«هۆکاری سهرهکی لافاوهکه ئهوهیه ههر لهسهر رێگهی مهسیفهوه کۆمهڵێک باخى بهرپرسهکان لهسهر رێڕهوی ئاوهکه کردوویانه، بهتایبهت پرۆژهی زهیتوون و زهیتوون پڵهس، کهکهسێکی نزیکی بهرپرسێکی باڵای ههرێمی لهپشته، ههروهها کۆمهڵێک پرۆژهی نیشتهجێبوون رێڕهوی ئاوو ئاوهڕۆکانی ههولێر داگیرکراون، لهخهتی دارهتوو و خهتی کۆڕنیش»، عهلى حهمهساڵح واى وت.

عهلی حهمهساڵح ئهوهشی خستهڕوو :»گرنگ ئهوهیه بتوانین وردو درشتی کهموکوڕییهکان دیاری بکهین و رێکاری پهرلهمانی و یاسایی بگرینهبهر، داوا لهخهڵک دهکهین ههموو ئهوانهی زیانیان کردووهو ماڵیان ژێرئاو کهوتووه سکاڵای یاسایی تۆمار بکهن، چونکه کهمتهرخهمی ههیه، ئهم دهستدرێژییهی لهههشت ساڵدا کراوهته سهر ئاوهڕۆ لهمێژوودا رووینهداوه«.

هێشتا مهترسییهکانى روودانهوهى لافاو لهههولێر لهلایهن دانیشتوانهکهیهوه نهڕهویوهتهوه، سهبارهت بهئهگهرهکانی دووبارهبوونهوهی لافاو لهههولێر، سهرکهوت کاڕهش، وتهبێژی بهرگری شارستانی ههولێر لهلێدوانێکدا بههاوڵاتی وت :»وهکو بهرگری شارستانی لایهنی جێبهجێکارین و ئهوهی پێویست بێت ئهنجاممانداوه، لهدوای لافاوهکهی ههولێریش و پێش رووداوهکهش ئهوهی پێمان کرابێت کردوومانه بۆ پاککردنهوهی ئاوهڕۆکانی ههولێر».

وتهبێژی بهرگری شارستانی ههولێر، پێشیوابوو که ههندێک شوێن رێڕهوی ئاوهڕۆکهی گۆڕاوهو ههندێک شوێنی دیکهش بههۆی خاشاک و شتومهکی دیکهوه ئاوهڕۆکهی گیراوهو بههۆی زۆری بارانهکهشهوه لافاو دروستبووه.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار