دایکان ئاره‌زووى به‌روارى جوان ده‌که‌ن بۆ له‌دایکبوونى منداڵه‌کانیان
له‌شه‌وى 1ى 1ى ئه‌مساڵدا 130 منداڵ له‌هه‌رێمى کوردستاندا له‌دایکبوون
3 ساڵ لەمەوپێش
شاناز حه‌سه‌ن
له‌شه‌وى یه‌کى یه‌کى ئه‌مساڵدا 130 منداڵ له‌هه‌رێمى کودستان له‌دایکبوون و پزیشکێک ئاماژه به‌وه‌ده‌دات دایکان خۆیان ئه‌و رۆژه هه‌ڵده‌بژێرن بۆ له‌دایکبوونى منداڵه‌کانیان تا به‌روارێکى جوانیان هه‌بێت.
شه‌وى 1ى 1ى 2022، له‌هه‌رێمى کوردستاندا 130 منداڵ له‌دایکبوون، به‌شێک له‌و ژنانه ده‌ڵێن دڵخۆشن که منداڵه‌که‌یان له‌و شه‌ودا له‌دایکبووه.
ئه‌ڤین کامیل، دایکى یه‌کێک له‌و منداڵانه‌یه که له یه‌که‌م شه‌وى ساڵى نوێ‌دا منداڵى بووه، له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:» بوونى به‌روارێکى جوان بۆ رۆژى له‌دایکبوونى کچه‌که‌م زۆر دڵخۆشم ده‌کات».
ئه‌م دایکه باسى له‌وه‌شکرد پێشتر چه‌ند جارێک سه‌ردانى لاى پزیشکى کردووه‌و داواى کردووه له‌و رۆژه‌دا نه‌شته‌رگه‌رى بۆ بکرێت.
هه‌روه‌ها وتیشى:»به‌کاتى خۆم دوو رۆژ دواتر منداڵه‌که‌م له‌دایکده‌بوو، به‌ڵام حه‌زم کرد بیکه‌مه رۆژى یه‌کى مانگه‌وه تا هه‌موو ساڵێک ئه‌و دوو یاده پێکه‌وه بکه‌ینه‌وه«.
هه‌ندێک له‌دایکانیش بوونى رێکه‌وتى خوایى بۆ له‌دایکبوونى منداڵه‌کانیان به جوانتر ده‌زانن و پێیان وایه ئه‌وه به‌روارى ته‌واوه‌تى له‌دایکبوونى منداڵه‌که‌یانه.
شیراز جه‌لال، دایکى دوو کوڕه‌و له شه‌وى یه‌کى یه‌کدا کچێکى دیکه‌ى له‌دایکبووه به‌هاوڵاتى وت:» خۆم له‌م شه‌وه‌دا له‌دایکبووم و قیسمه‌تى خواى گه‌وره وابوو کچه‌که‌شم له‌هه‌مان شه‌ودا له‌دایک ببێت».
ئه‌م دایکه خۆى به‌رنامه‌ى نه‌بووه له‌یه‌که‌م شه‌وى ساڵى تازه‌دا منداڵه‌که‌ى له‌دایک ببێت، به‌ڵام له‌دواى چوونه ناو ساڵى تازه‌وه کچه‌که‌ى له‌دایکبووه.
شیراز پێیوابو ئه‌و به‌رواره جوانه بۆ له‌دایکبوون که ته‌واو به‌ویستى خوا بێت و وتیشى:»حه‌ز ناکه‌م خۆم رۆژه‌که دیاریبکه‌م، چونکه له‌ڕاستیدا ئه‌و رۆژه جوانه که خۆى منداڵه‌که کاتى له‌دایکبوونیه‌تى».
پزیشکێکى ژنان و منداڵ بوون ده‌ڵێت، زۆربه‌ی دایکان خۆیان ئه‌و شه‌وه هه‌ڵده‌بژێرن تامنداڵه‌که‌یان تێیدا له‌دایک ببێت.
شلێر حه‌مه عه‌لی، پزیشکی ژنان و منداڵبوون، له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتی وت:» زۆربه‌ی دایکان خۆیان به‌مه‌به‌ست ئه‌و شه‌وه هه‌ڵده‌بژێرن بۆ له‌دایکبوونی منداڵه‌کانیان، زۆر دایک که دێته لامان ده‌یه‌وێت منداڵه‌که‌ی به‌روارێکی له‌دایکبوونی جوانی هه‌بێت، بۆیه شه‌وی یه‌کی یه‌ک دیاریده‌کات».
توێژه‌رێکى ده‌روونى ئاماژه به‌وه ده‌دات دایکان له‌و کاته‌دا له بارودۆخێکى نائارامدان و گرنگى به شتى لاوه‌کى ده‌ده‌ن.
ناسک خدر، توێژه‌رى ده‌روونی، له لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت:»دایکان له ماوه‌ى نۆ مانگى سکپڕیدا له‌بارودۆخێکى زۆر نائارامدان، بیر له‌زۆر شت ده‌که‌نه‌وه تابتوانن منداڵه‌که‌یان بپارێزن و باشترین شتى بۆ بکه‌ن».
ئه‌م توێژه‌ره ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو که دایکان یه‌کێک له‌و شتانه‌ى گرنگه به‌لایانه‌وه به‌روارێکى جوانه‌و وتیشى:» به‌روارى جوان لای دایک دوو بیرکردنه‌وه‌ى له‌پشته‌وه‌یه، یه‌که‌م دیاریکردنى به‌روارێکى جوان بۆ رۆژى له‌دایکبوونى منداڵه‌که‌ى و دووه‌میش یادکردنه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ بۆنه‌یه‌کى دیکه‌دا دووباره ده‌بێته‌وه‌و ده‌بێته یاده‌وه‌رى جوان بۆیان».
ئه‌وه‌ى بووەته سه‌ره‌نجى زۆربه‌مان ئه‌وه‌یه له‌کۆندا زۆربه‌ى زۆرى منداڵه‌کان له‌شه‌وى یه‌کى یه‌کدا به‌روارى له‌دایکبوونیان بۆ نووسراوه، پیاوێکى ته‌مه‌ن 82 ساڵ ئه‌وه‌ى روونکرده‌وه له‌کۆندا سێ چوار منداڵ پێکه‌وه بردویانن بۆ ده‌رکردنى پێناسى بارى که‌سێتى.
به‌کر مسته‌فا، ته‌مه‌ن 82 ساڵ، باسى سه‌رده‌مى خۆیانى بۆ هاوڵاتى گێڕایه‌وه‌و وتى:» له‌کۆندا منداڵه‌کان له‌دایک ده‌بوون، سێ یان چواریان پێکه‌وه ده‌مانبردن بۆ ئه‌وه‌ى ته‌سکه‌ره‌یان بۆ ده‌ربکه‌ین و هه‌ر یه‌که‌ى به‌پێى باڵا ته‌مه‌ن و رۆژى له‌دایک بوونمان بۆ ده‌نووسین».
هه‌روه‌ها باسى له‌وه‌شکرد خاوه‌نى شه‌ش منداڵه‌و به‌روارى له‌دایکبوونى چواریانى به‌یه‌کى یه‌ک نووسیوه، که له‌ڕاستیدا هه‌ر بیریان نیه که‌ى له‌دایکبوون.
به‌کر مسته‌فا، پێشوابوو باشتره به‌روارى له‌دایکبوونه‌که راست و دروست بێت، « ئه‌و رۆژه جوانه که منداڵه‌که‌ى تێدا له‌دایک ده‌بێت جا هه‌ر به‌روارو کاتێک بێت».