به‌شێک لەدایکان بۆ گۆڕینى ره‌گه‌زى کۆرپه‌کانیان په‌نا بۆ به‌رنامه‌ى خۆراکى ده‌به‌ن
مامۆستایه‌کى ئاینى: ئه‌و به‌رنامه خۆراکییه رێگه‌پێدراوه له‌ڕووى شه‌رعه‌وه ئه‌گه‌ر خۆراکه‌کان حه‌ڵاڵ بێت
3 ساڵ لەمەوپێش
له‌یال ئه‌حمه‌د
به‌شێک له‌دایکان له‌کاتى پێش سکپڕیدا په‌نا بۆ به‌رنامه‌ى خۆراکى جیاواز ده‌به‌ن تا به‌و هۆیه‌وه ره‌گه‌زى منداڵه‌کانیان دیارى بکه‌ن، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى پزیشکه‌کان ده‌ڵێن هیچ توێژینه‌وه‌یه‌کى زانستى نییه ئه‌وه بسه‌لمێنێت.
به‌شێک له‌دایکان خاوه‌نی منداڵی کچن هه‌وڵده‌ده‌ن ببنه دایکی منداڵێکی کوڕیش، یان به‌پێچه‌وانه‌وه له‌هه‌مانکاتدا به‌شێک له‌دایکان باس له‌وه ده‌که‌ن که له‌ڕێگای چه‌ند خواردنێکی دیاریکراوه‌وه دوو بۆ سێ مانگ پێش ئه‌وه‌ی دووگیان بن ئه‌و خواردنانه‌ی به‌کارهێناوه‌و بووەته دایکی کچ یاخود کوڕ.
سارا غه‌ریب ته‌مه‌ن 28، دایکی دووکچهو به‌منداڵى سێیه‌مى دووگیانه، له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتی وت:» به‌رنامه‌یه‌کى خۆراکیم جێبه‌جێکرد سێ مانگ پێش دووگیان بوونم که پێکهاتبوو له سه‌وزه، ماست و په‌نیرى که‌م چه‌وری، قه‌ڕنابیت، بامێ و برۆکلی و کوله‌که، ئه‌ڤۆکادۆو ماسی که به‌کارمهێناون که ره‌گه‌زى منداڵه‌که‌م کوڕه«.
زه‌ینه‌ب محه‌مه‌د، دایکی منداڵێکی کچه‌و ده‌ڵێت ئاره‌زووى ئه‌وه‌ى کردووه ببێته خاوه‌نى منداڵێکى کوڕ، وتیشى:» پزیشکه‌که‌م به‌رنامه‌یه‌کی خۆراکی بۆ دانام کهخۆراکهکان پێکهاتبوون له کوله‌که، ماسی ماکرێڵ، ماش، بڕوکلی، سه‌وزه، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌و به‌رنامه خۆراکییهم به‌جوانی جێبه‌جێکردو نه‌بوومه دایکی منداڵی کوڕ‌و کچم بووه«.
هاوکات، تارا هادی ته‌مه‌ن 25 ساڵ خاوه‌نی دوو منداڵی کوڕه، ده‌ڵێت کاتێک دووگیان بووه به‌منداڵی سێیه‌مى سۆنه‌رم کردوووه‌و کۆرپه‌که‌ی کوڕ بووه، وتیشى:» زۆر بێتاقه‌ت بووم ئاره‌زووى ئه‌وه‌م ده‌کرد کچ بێت، دکتۆره‌که‌م پێی وتم حه‌زت له‌منداڵی کچبوو ده‌بوو پێش ئه‌وه‌ی دووگان بیت قسه‌ت بکردایه بۆ ئه‌وه‌ی به‌رنامه‌یه‌کی خۆراکیت بۆ دابنێم».
پزیشکان راى جیاوازیان له‌باره‌ى به‌رنامه‌ى خۆراکییه‌وه هه‌یه بۆ دایکانى دووگیان که کاریگه‌رى له‌سه‌ر ره‌گه‌زى منداڵ هه‌بێت.
دکتۆر سیروان عبدوڵا، پسپۆڕی زانستی خۆراک له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتی وت:» هیچ توێژینه‌وه‌یه‌کی زانستی ئه‌وه‌ی نه‌سه‌لماندوه که خۆراکی دایک کاریگه‌ری هه‌بێت له‌دیاریکردنی ره‌گه‌زی کۆرپه‌له له‌سکی دایکدا».
ناوبراو پێشیوابوو ئه‌و دایکانه‌ی که باس له‌وه ده‌که‌ن ماوه‌یه‌ک پێش دووگیان بوونیان جۆره خۆراکێکیان به‌کارهێناوه که تایبه‌ت بێت به دیاریکردنی ره‌گه‌زی کۆرپه‌له دووره له‌ڕاستییه‌وه.
هه‌روه‌ها دکتۆره دیمه‌ن حسێن، پسپۆڕی ژنان و مناڵبوون بۆ هاوڵاتى ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه که بڕواى به‌و به‌رنامه خۆراکییه نییه کاریگه‌رى له‌سه‌ر ره‌گه‌زى منداڵ هه‌بێت، وتى:»زۆرجار نه‌خۆش دێته لام و وهسڵیشی بڕیوه که ده‌ڵێت به‌رنامه‌یه‌کی خۆراکیم ده‌وێ بۆ ئه‌وه‌ی کچ یا کوڕیان ببێ راسته‌وخۆ پێی ده‌ڵێم باوه‌ڕم به‌و به‌رنامه خۆراکییه نییه«.
مامۆستایه‌کى ئاینى له‌ڕووى ئاینى ئیسلامه‌وه هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئه‌و به‌رنامه خۆراکییه ده‌کات که به‌شێک له‌دایکان په‌ناى بۆ ده‌به‌ن بۆ گۆڕینى ره‌گه‌زى منداڵه‌کانیان.
محه‌مه‌د قامیشى، مامۆستایى ئاینى له‌سلێمانى له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتی وت:»هه‌ر شتێک له‌چوارچێوه‌ى ئاینى پیرۆزى ئیسلامدا بێت خواردنى حه‌رامى تێدا نه‌بێت رێگه‌پێدراوه واتا خواردنه‌کان حه‌ڵاڵ بێت و زیان به‌ته‌ندروستى دایک و کۆرپه‌له‌که نه‌گه‌یه‌نێت».
ئه‌و مامۆستایه ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که له‌دایکبوونى منداڵ و ره‌گه‌زه‌که‌ى قه‌ده‌رى خودایه« ئه‌گه‌ر خوا قه‌ده‌رى لێ نه‌دابێت نابێت».