650 هه‌زار کۆچبه‌رى عێراق و هه‌رێم کۆچیان کردووه
3 ساڵ لەمەوپێش
سه‌رکۆ جه‌مال
سه‌رۆکی ده‌زگای لوتکه بۆ کاروباری ئاواره و په‌نابه‌ران ئه‌وه ئاشکرا ده‌کات له‌ماوه‌ى شه‌ش ساڵى رابردوودا 649 هه‌زار عێراقى کۆچیان بۆ ئه‌وروپا کردووه،
ئارى جه‌لال، سه‌رۆکى ده‌زگاى لوتکه له‌لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتی ، ئه‌وه‌ى ئاشکراکرد که له 2015ه‌وه تاکۆتایی 2021، 649 هه‌زار و 273 عێراقی به‌ڕێگه‌ی نایاسایی (قاچاغ) کۆچیان کردووه.
هه‌روه‌ها وتیشی :» له‌ساڵى 2021دا ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی به‌ڕێگه‌ی نایاسایی کۆچیان کردووه دابه‌زیوه‌و ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ 66 که‌س، هه‌روه‌ها تائێستاش 41 که‌س بێسه‌روشوێنن که‌زۆرینه‌یان خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستانن».
به‌وته‌ی سه‌رۆکی ده‌زگای لوتکه له 2015ه‌وه 317 عێراقی له‌ڕێگه‌ی کۆچکردن گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و 214 که‌سیش بێسه‌روشوێنن، که‌کۆی گشتی ده‌کاته 507 قوربانی که له‌و رێگه‌یه گیانیان له‌ده‌ستداوه یاخود چاره‌نووسیان دیار نییه.
به‌پێی ئاماره‌که‌ی سه‌رۆکی ده‌زگای لوتکه ته‌نها له‌ماوه‌ی نێوان 21/12/2021 تا 24/12/2021 له‌سێ رووداوی جیادا له‌یۆنان ته‌رمی 30 کۆچبه‌ر دۆزراونه‌ته‌وه و 24 کۆچبه‌ریش بێسه‌روشوێنن که 16یان خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستانن، به‌ڵام 63 کۆچبه‌ریش له‌مردن رزگارکراون.
هاووڵاتیان حکومه‌تی هه‌رێم به‌هۆکاری سه‌ره‌کی کۆچکردنی گه‌نجان و خێزانه‌کان ده‌زانن بۆ وڵاتانی ئه‌وروپا.
ئه‌بوبه‌کر عه‌لی که‌سوکاری کۆچبه‌رێک که بێسه‌روشوێنه به‌هاوڵاتی وت: « هۆکاری کۆچی گه‌نجان حکومه‌تی هه‌رێم و ده‌سه‌ڵاتدارانن «.
هه‌روه‌ها وتیشی:»کوڕه‌که‌م له‌به‌رئه‌وه‌ی مووچه‌ی نه‌بوو کاریشی ده‌ست نه‌ده‌که‌وت بۆیه وڵاتی جێهێشت».
به‌ڵام جوتیار عادل، وته‌بێژی حکومه‌تى هه‌رێم ئه‌وه‌ى راگه‌یاند که دۆخی هه‌رێم به‌راورد به‌وڵاتانی ناوچه‌که زۆر باشه و کۆچ دیارده‌یه‌کی ئاساییه.
هه‌روه‌ها یه‌کێک له‌هۆکاره‌کانى کۆچکردنى بۆ حکومه‌تی عێراق و هۆکاری سیاسیی گه‌ڕانده‌وه که بکرێته ده‌ستکه‌وت دژی حکومه‌تى هه‌رێم.