موسەننا ئەمین: خۆم کاندید دەکەم بۆ جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

 موسەننا ئەمین رایگەیاند: "ئەمڕۆ دەمانەوێت پێشنیازێک بۆ فراکسیۆنە سیاسییەکان، بە تایبەتیش بۆ پێکهاتە کوردستانییەکانی ناو پەرلەمانی عێراق رابگەیێنین، کە دەمانەوێت خۆمان کاندید بکەین".

لەبارەی پشتگیریکردنی بۆ بوونە جێگری سەرۆکی پەرلەمان موسەننا ئەمین رایگەیاند، ئەگەر لایەنەکان لەگەڵ ئەوەدان رۆڵ بە هەموو هێزە سیاسییەکان بدرێت بۆ خزمەتی نەتەوەکەیان و کوردایەتی، نیشتمانپەروەری، دڵسۆزی و لێهاتن لە پێشینەیە. "پشتبەستوو بەمانە بەناوی یەکگرتووی ئیسلامی و فراکسیۆنەکەمان رایدەگەیێنم کە خۆم کاندید دەکەم بۆ جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق".

کاندیدە کەی یەکگرتوو دەشڵێت: "لەبەر ئەوەی کە هەمیشە ئەم سەرکردە سیاسییانەی کە ئەو شایەتیە حەقەیان بۆ ئێمە داوە لە شوێنی گشتی و تایبەتیشدا، هەر ئەم سەرکردە سیاسییانەش و ئەو حیزبانەشن کە هەمیشە باس لەوە دەکەن کە یەکڕیزی بۆ گەلی کوردستان پارێزراوبێت و رۆڵ بدرێت بە هەموو هێزە سیاسییەکانی کورد لە بەغدا بۆ ئەوەی پێکەوە بتوانین ئەرکەکانمان جێبەجێ بکەین". 

دوای ئەوەی بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق داوای لە خولی نوێی پەرلەمان کرد رۆژی یەکشەممەی داهاتوو 9.1.2022 کۆببێتەوە، بڕیارە خولی نوێی پەرلەمان لەو وادە یەکەم کۆبوونەوەی خۆی ساز بکات، لە کاتێکدا تاوەکو ئێستا نە کورد و نە شیعە و نە سوننە بە ئاشکرا بەربژێرانی خۆیان بۆ پۆستەکانی سەرۆکایەتیی پەرلەمان و سەرۆکایەتیی کۆمار و سەرۆکوەزیران دەستنیشان نەکردووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار