کچێکی دیکه‌ى ئێزیدی لە دەستی داعش رزگار کرا

2 ساڵ لەمەوپێش



عەزیزعەمار

ژنانی کۆبانێ کە سەر بە ئاسایشی رۆژئاوای کوردستانن کچێکی ئێزدیدی لە دەستی داعش رزگاردەکەن و رادەستی خانی ئێزیدی لە رۆژئاوا دەکەن.

خدر دێرو ، چاڵاکوانی ئێزیدی لەشاری دهۆک بە هاوڵاتی ی وت"ئەمڕۆ ژنانی کۆبانێ کە سەر بە ئاسایشی رۆژئاوای کوردستانن، کچێکی ئێزدیدی بەناوی رۆزا ئەمین بەرەکات، تەمەن 19ساڵ لە ژێر دەستی داعش رزگاردەکەن و رادەستی خانی ئێزیدی لە رۆژئاوا دەکەن".

خدر دێرو وتیشی"ئەمە دەبێتە یەکەم کچ کەلە ساڵی 2022 لە ژێر دەستی داعش رزگارکرابێت".

بەپێی زانیاریەکان دوای رۆژێکی تر لەرۆژئاواوە رەوانەی هەرێمی کوردستان وکەس وکاری دەکرێتەوە، هێشتا نازانرێت خەڵکی چ ناوچەیەکی شەنگالە.

 ئه‌مه‌ش له‌کاتێکدایه‌ تاوەکۆ ئێستا زیاتر لە 3هەزار و 500کچ و ژنی ئێزیدی لە ژێر داعش رزگارکراون، زیاتر لە 2هەزار کەسی ترهێشتا چارەنوسیان دیارنیە

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار