جارێكی تر یەكێتی وەڵامی پارتی دەداتەوە

یەكێتی بۆ پارتی: بە ئەجێندای تەمومژاوی هاتنە ناو دانووستانەكان

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

وتەبێژی یەكێتیی لە وەڵامی راگەیەندراوەكەی وتەبێژی پارتی رایگەیاند، هیچ رێككەوتنێكی كۆنكرێتیمان لەگەڵیان نەبووە، دەشڵێت یەكێتی هەمیشە لەگەڵ یەكڕیزیی ماڵی كورد بووە.

مەحموود محەممەد، وتەبێژی پارتی پێشتر لە وەڵامی یەكێتیی رایگەیاندبوو:پێویست بوو یەكێتیی لەبارەی بابەتی سەرۆككۆمار و یەكڕیزیی ناو ماڵی كوردیی، وردتر و نیشتمانیتر هەڵسوكەوتی كردبا و دەبێت بەرپرسیارێتیی دۆخی ئێستا و دواتری ئەو لێكترازانەی هاتووەتە كایەوە لەئەستۆبگرێت.

بەڵام لەوەڵامێكی دیكەدا و لەڕاگەیەندراوێكدا ئەمین بابە شێخ، وتەبێژی یەكێتیی رایگەیاند:یەكێتیی هەمیشە لەگەڵ یەكڕیزیی ماڵی كورد بووە و هەوڵی بەردەواممان دووپاتكردووەتەوە، بەڵام كە دڵنیابووین پارتی بە ئەجێندایەكی تەمومژاوی هاتە ناو دانووستانەكان و ناو پرۆسەی سیاسیی عێراقەوە، هەستمان كرد ئەو هەوڵانە مەترسیدار دەبن و خزمەت بە پرۆسەی دیموكراسی و مافە دەستووریەكانی گەلانی عێراق و قەوارەی هەرێم ناكات.

وتەبێژی یەكێتی وتیشی:بۆ چارەسەركردنی كێشەكان هەمیشە بڕوامان بە پرەنسیپی دیالۆگ و دانووستاندن نەگۆڕە و ئێستاش لەپێناو بەرژەوەندیی گشتی دەرگای ئەو بژاردەیەمان دانەخستووە بە مەرجێ بۆ رێككەوتنێكی كۆنكریتی بێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار