مەزڵوم عەبدی: داعش هاوکاری و پاسەوانی دەکرێت

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى 

فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات رایگەیاند:" داعش لەناوچەکانی دەرەوەی کۆنتڕۆڵی هەسەدە هاوکاری و پاسەوانی دەکرێت".

مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە هەژماری فەرمی خۆی لە تویتەر رایگەیاند:"لەناوچەکانی دەرەوەی کۆنتڕۆڵی هەسەدە رێکخراوی داعش هاوکاری و پاسەوانی دەکرێت، هەندێک لایەنیش بنکەی سەربازی و ماڵی ئارامیان بۆ دابینکردون و تیایدا دەمێننەوە.

 مەزڵوم کۆبانێ باسی لەوەشكردوە، کوشتنی ئەبوبەکر بەغدادی و ئیبراهیم قوڕەیشی لەپارێزگای ئیدلیب "مانای وایە داعش لەناوچەکانی دەرەوەی کۆنتڕۆڵی هەسەدە هاوکاری و پاسەوانی دەکرێت".

ئاماژەی بەوەشکردوە، هەندێک گروپی چەکداری و لایەن کە خۆیان ناوناوە "بەرگری میلیی و گروپەکانی ئۆپۆزسیۆن"، بنکەی سەربازی و ماڵی ئارامیان بۆ چەکدارانی داعش  دابینکردوە و تیایدا دەمێننەوە.

بەرەبەیانی رۆژی پێنجشەممە 3-2-2022 ژمارەیەک هێزی ئەمریکی گەیشتنە گوندی ئاتما لە پارێزگای ئیدلبی سووریا و خانووەیەکیان گەمارۆدا. هێزە ئەمریکییەکە دەیویست ئەبو ئیبراهیم ئەلهاشمی ئەلقوڕەیشی کە چەند نازناوێکی دیکەیشی هەیە وەک ئەبو عەبدوڵڵا قەرداش دەستگیربکەن، بەڵام وەکو سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، جێگرەوەکەی ئەبوبەکر بەغدادی رەتیکردووەتەوە خۆی بەدەستەوە بدات و خۆی تەقاندووەتەوە، لەگەڵ خۆیشیدا چەند ئەندامێکی خێزانەکەی کوشتووە. 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار