وەزارەتی پلاندانان: لە بودجەی ئەمساڵدا پارە بۆ هیچ پڕۆژەیەكی نوێ تەرخانناكرێت

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى 

وەزارەتی پلاندانانی عێراق  رایگەیاند:" لە پڕۆژە یاسای ئەمساڵی بودجە هیچ پڕۆژەیەکی نوێ جێبەجێ ناکرێت و ناخرێتە ناو یاسای بودجە".

ئەمڕۆ یەکشەممە 6ی شوباتی 2022، وەزارەتی پلاندانانی عێراق لەراگەیەنراوێکدا رایگەیاند:" لە پڕۆژە یاسای ئەمساڵی بودجە هیچ پڕۆژەیەکی نوێ جێبەجێ ناکرێت و ناخرێتە ناو یاسای بودجە، بەڵکو کارکردن لە پڕۆژەکانی وەبەرهێنان و پەرەپێدانی هەرێمەکان بەردەوام دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکردوە، لەم کاتەدا کارکردن لە پڕۆژە تەواونەکراوەکان بەردەوامە کە لە یاسای بودجەی ساڵی 2021 پارەیان بۆ تەرخانکراوەتەوە و لەماوەیەکی دیاریکراودا تەواو دەکرێن.

وەزارەتی پلاندانانی عێراق باسی لەوەشکردوە، لەم کاتەدا 6000 پڕۆژە جۆراوجۆر کاریان تێدا دەکرێت و هەنگاوەکانیش بۆ کارکردنەوە لە پڕۆژە راگیراوەکان بەردەوام دەبێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار