نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە رابەری بزووتنەوە دەکات

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە عیرفان عەلی عەبدولعەزیز دەکات بەبۆنەی دووبارە دانانەوەی بە رابەری بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان.
ئەمڕۆ یەکشەممە 6ی شوباتی 2022، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند:" نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا هیوا سەرکەوتنی بۆ عیرفان عەلی عەبدولعەزیز، رابەری بزووتنەوە خواستووە".
هەروەها رابەری بزووتنەوەش بە ناوی خۆی و حزبەکەیەوە سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنییە و پشتگیریی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەربڕیوە.
لە کۆنگرەی 12ـی بزووتنەوەی ئیسلامی دوای ئەوەی کە کامیل حاجی عەلی، تاکە كاندیدی رابەرایەتی حزبەکە نەیتوانی دەنگی زۆرینەی سادەی ئەندامانی کۆنگرە بەدەستبهێنێت، بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی بزووتنەوەی ئیسلامی، عیرفان عەلی عەبدولعەزیز لە پۆستەکەی مایەوە.

بابهتی پهیوهندیدار